د. ئاسۆ حەوێزى: پێدانى ڤاکسین بە مامۆستایان دەکرێتە ناچارى کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بەرزبوونەوەى ڕێژەى تووشبوانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات و هۆکارى زیادبوونى حاڵەتەکانى مردنیش بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (19/تشرینى یەکەم/2021)، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە کوردستان24ی رایگەیاند، چەند پێنشیارێک کراوە بۆ چڕکردنەوەى رێکارەکانى خۆپارێزى، وەک داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان و پێدانى ڤاکسین بە مامۆستایان بە ناچارى.

د. ئاسۆ حەوێزى ئاشکراى دەکات، لە ئێستادا ڕێژەى تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزبۆتەوە و حاڵەتى مردن بەو ڤایرۆسە زۆر بووە، بەهۆى کرانەوەى دەرگاى قوتابخانەکان و بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردنى عێراق بەبێ خۆپارێزى زیاتر.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونیشدەکاتەوە، دەکرێ لە جیاتى داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان، ئەو قوتابیانەى تەمەنیان لە سەرووى (18) ساڵە لەگەڵ مامۆستایان بە ناچارى ڤاکسینیان پێ بدرێت.

سەبارەت بە ڕێژەى وەرگرتنى ڤاکسین لەلایەن مامۆستایانەوە، د. ئاسۆ حەوێزى گووتى، لە کۆی (120) هەزار مامۆستا، تائێستا تەنها (45) هەزار مامۆستا ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین