وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق هاوکاری وهەماهەنگیەکانیان بۆ پەرەپێدان بە پرۆژەکانی وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی وزەی پاک ودۆستی ژینگە لەگەڵ وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرد و هاوکاری دوو لایەنەیان دووپاتکردەوە

 ئەمڕۆ یەکەشەمە ڕێکەوتی 17/10/2021 وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوتی عێراق و سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئیحسان عبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروستیەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەسەر هەماهانەگی زیاتری نێوان حکوومەتی ناوەندی و هەرێم کردۆتەوە لە بواری نەوتدا. لە هەمانکاتدا، عبدولجەبار  باسی گرنگی و کاریگەری کاری پێکەوەیی بۆ زیاتر شەفافبوون و گۆڕینەوەی زانیاریەکانی بواری نەوت و داهاتەکانی کردۆتەوە.

لایەنێکی تری کۆبوونەوەی وەزیرانی وزە، قسەکردن بووە لەبارەی پڕۆژە داهاتووەکانی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، بەشێوەیەک کە کار بۆ بەرهەمهێنانی وزەیەکی پاک و دۆستی ژینگە بکرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجی ستراتیژی عێراق و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئەو گازانەی کە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە.

 بە گوێرەی بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق بێت، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان، خواست و ئامادەیی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردنی پێکەوەیی پەرپێدان لە سێکتەری نەوت بۆ وەزیری نەوتی عێراق دووپاتکردۆتەوە.

سەردانیکردنی کەمال ئەتروشی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی عێراق لە کاتێکدایە، نەهاتنی بەشە وزەی تەرخانکراوی بەنزین لەلایەن بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان و گرانبوونی بەهای غاز، بووە هۆی نارەزایەتیکی زۆر لە لایان هاوڵاتیانەوە. لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بەرپرسانی حکوومەتی ڕاسپارد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکەن و گرفتە تەکنیکییەکان چارەسەر بکەن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین