قائیمقامی هەولێر: بەم میکانیزمە نەوتی سپی دابەش دەکرێت کوردستان- عێراق

سیهام میران-نوچەنێت

دوای ئەوەی نرخی بەنزین بەرزبووەوە، هاوڵاتییان کەوتنە دڵەڕاوکێی بەرزبوونەوەی نرخی غاز و نەوتی سپی، بەڵام پارێزگار و قائیقامی هەولێر دەڵێن" لە هەولێر هیچ قەیرانێکی سوتەمەنی نییە".

ئەمڕۆ شەممە16-10-2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان گوتی: رێگەنادەین قەیرانی غاز لە هەولێر دروستبێت، نەبەز عەبدولحەمید قائیقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ نوچەنێت گوتی"هیچ ئەزمەیەکی غاز لە هەولێر نییە".

نەبەز عەبدولحەمید، سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان گوتی"بەپێی ئەوەی کە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان رایگەیاندووە، بەڵێ نەوتی سپی دابەشدەکرێت. میکانیزمەکەی لە رێگای بریکارەکانی خۆراك دەبێت، بە نرخی نێوان 51 تاکو 54 هەزار دەدرێت بە هاووڵاتیان". 

لە بارەی میکانیزمی دابەشکردنی غاز، قائیقامی هەولێر جەخت لەوەدەکاتوە"ئەو غازەی کە دێت بۆ پارێزگای هەولێر لە رێگای لیژنەکانی ئێمە دابەشدەکرێت، ئەمرۆ دەستمان پێکردووە. دەتوانم بڵێم هیچ ئەزمەیەکی غاز لەهەولێر نییە، لە کۆڵانەکان ئۆتۆمبێڵی دابەشکردنی غاز دەسوڕێنەوە". 

نەبەز عەبدولحەمید روونیکردەوە"کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غاز نۆژەن دەکرێنەوە، تاکو ٢٦ی مانگ تەواودەبن، بۆیە ئەوە هۆکاری ئەوەیە هاوڵاتییان لە کەمبوونی غاز دەترسێن". 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین