تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان شارەدێیەکى باشوورى کوردستان بۆردوومان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

فرۆکەکانى تورکیا، جارێکى تر دۆڵى باڵەییان بۆردوومان دەکەن، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى و ماددى لێبکەوێتەوە.

بەیانى ئەمڕۆ هەینى (15)ى تشرینى یەکەمى (2021)، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکیا سنوورى دۆڵى باڵییانى بۆردوومان کرد، شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێ بە روودواى ڕاگەیاند، فڕۆکەیەکی تورکیا کوێستانەکانی گوندی ماونانی دۆڵی باڵەییانی لە سنووری شارۆچکەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان بۆردوومانکرد.

شاخەوان وەرتى ڕاشیگەیاند، بۆردوومانەکەى فڕۆکەکەى تورکیا هیچ زیانێکى ماددى و گیانى بۆ خەڵکى ناوچەکە نەبووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە چەند مانگى ڕابردوو سوپاى تورکیا بە فڕۆکە چەندین ناوچەى سنوورى هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کردووە بەبیانووى هەبوونى هێزەکانى پەکەکە لەو ناوچانە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین