ماڵپه‌ڕێكى بیانى : خه‌رجى بژێوى عێراقییه‌كان به‌ رێژه‌ى 281% له‌ سووریا زیاتره‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى expatistan له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ خه‌رجى بژێوى وڵاتان ده‌كات و ده‌ڵێ، له‌ به‌غداى پایته‌ختى عێراق بژێوى به‌ رێژه‌ى 281% له‌ دیمه‌شقى پایته‌ختى سووريا زیاتره‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌مى ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز، پوخته‌یه‌كى راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ خه‌ڵكى به‌غدا به‌ رێژه‌ى 204% زیاتر له‌ خه‌ڵكى دیمه‌شق پاره‌ به‌ خۆراكى رۆژانه‌ خه‌رج ده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ رۆژانه‌ى خواردنى تاكه‌كه‌سێك له‌ ناوچه‌یه‌كى بازرگانى به‌غدا نۆ هه‌زار و 250 دیناره‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌كاته‌ 7.937 لیره‌ى سوورى، كه‌چى له‌ سووریا هه‌مان بڕ خواردن بۆ كه‌سێك كه‌ له‌ دیمه‌شق بێت به‌ 3.895 لیره‌یه‌.

ته‌نیا خواردن نییه‌ كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ باس كراوه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌موو رووه‌كانى بژێوى ده‌گرێته‌وه‌ له‌ هه‌موویان بژێوى له‌ عێراق گرانتره‌، له‌وانه‌ نیشته‌جێبوون له‌ عێراق 379 % له‌ سووریا گرانتره‌. خه‌رجى جلوبه‌رگ له‌ عێراق 117% له‌ دیمه‌شق گرانتره‌. نموونه‌ به‌ كراسێكى هاوینه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، كراسێكى هاوینه‌ له‌ به‌غدا 39 هه‌زار دیناره‌، كه‌ ده‌كاته‌ 33.850 لیره‌ى سوورى، كه‌چى ئه‌م كراسه‌ له‌ دیمه‌شق به‌ 18.375 لیره‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین