محه‌مه‌د مه‌لاح: بۆ چاكه‌ 33 جار ژنم هێناوه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د مه‌لاح كه‌ هاووڵاتییه‌كى میسڕییه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ده‌ڵێ، "بۆ چاككردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی خێزانه‌كان دوو ساڵە ئەو کارە دەکەم، 33 جار ژنم هێناوه‌".

محه‌مه‌د دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى mbc ى میسڕ كردووه‌، له‌ دیمانه‌كه‌ روونى ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى “شه‌رع” ئه‌و ژنانه‌ دواى ته‌ڵاقدانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ لاى هاوسه‌ره‌كانیان ئه‌و كاره‌ى كردووه‌.

محه‌مه‌د ده‌ڵێ، "بۆ خێر ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌م، پاره‌یش وه‌رناگرم، ئه‌گه‌ر پاره‌ وه‌ربگرم ماناى وایه‌ كارێكى هه‌ڵه‌م كردووه‌". محه‌مه‌د باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ خۆیشى خێزانداره‌، سه‌ره‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ى ناڕازى بووه‌، وایزانیوه‌ محه‌مه‌د پاره‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام ئێستا كه‌ زانیویه‌تى به‌ خۆڕایى و "له‌ پێناو چاكه‌" ئه‌و كاره‌ ده‌كات، ئه‌وا ناڕه‌زایى نییه‌.

ئه‌و پیاوه‌ كه‌ خۆى ژمێریاره‌ له‌ دیمانه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌و ژنانه‌ى ماره‌یى كردوون، به‌ شه‌رمه‌وه‌ ده‌ڵێ، "ته‌واوى بنه‌ماكانى زه‌واجم له‌گه‌ڵیان جێبه‌جێ كردووه‌، زۆرترینیان ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كى خایاندووه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین