ئەردۆغان كار لەسەر منداڵانى توركى وڵاتانى تر دەكات شیکاری

نوچەنێت:

توركيا هەوڵدەدات لە رێگەى هێزى نەرم هەژموونى خۆى لەسەر عەقڵيەتى توركى دانيشوانى وڵاتانى جيهان زياد بكات، رەجەب تەيب ئەردۆغان هەوڵدەدات لە رێگەى جێبەجێكردنى ئەو پيلانە، توركيا لە داهاتوو كاريگەرى لەسەر حكومى ئەو ناوچانە دروست بكات.

ئيلياس تۆپ ساكال، دامەزرێنەر و سەرۆكى (ئەنجومەنى ئەميندارانى  منداڵانى تورك لە جيهان) راگەياند، "ساڵانە  لەرێگەى گەشتكردنى بەو وڵاتانەى بەشێك لە دانيشتوانەكەى بەزمانى توركى قسە دەكەن، بۆ ئەوەى كولتوورى توركییان پێناسێنين، كار لەسەر ئامادەكردنى (500) منداڵ لە وڵاتانى جيهان دەكەين."

ئەو پيلانەى ئەردۆغان تەنيا سنوورى ئەو وڵاتانەى  نەگرتۆتەوە كە بەشێك لە دانيشتوانەكەى بە توركى قسە دەكەن، هەوڵيان داوە زۆر وڵاتى تريش بگرێتەوە، ساكال ئاماژە بەوەش دەكات، "ئامانجى وەقفى توركى لە رێگەى ئەو پڕۆژانە گرنگى بە داهاتووى منداڵانى مسوڵمانى تورك لە هەموو جيهان دەدات، بەتايبەت لە ناوچەكانى رووسيا و ئەوروپا و باكوورى ئەفريقيا و ئەفريقيا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست".

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "لە (2020) پێشبڕكێيەكى زانستيمان بۆ منداڵانى توركى وڵاتانى جيهان لە ئەنقەرەى پايتەختى توركيا رێكخست، نزيكەى هەزار منداڵ لە توركيا و وڵاتانى تر بەشداريان تێدا كرد".

چاودێرانى بارودۆخى توركيا ئاماژە بەوە دەكەن، "گرنگيدان بە منداڵان و سەرسەمانكردنيان بە توركيا و مێژووى عوسمانى، پيلانى هێزى نەرمى توركيايە، بە ئامانجى راكێشانى هاوسۆزى نەوەى نوێيە، كە لە ساڵانى داهاتوو حكومى وڵاتانى جيهان دەگرنە دەست و دەبنە فەرمانڕەوا، توركيا ئەو ئەو پيلانە لە رێگەى ئاسانكارى بۆ خوێندنى هەزاران گەنجى لە وڵاتانى عەرەبى و بەلقان و ئاسياى ناوەڕاست لە توركيا جێبەجێ دەكات".

هەرچەندە خوێندنى توركيا لە پلەيەكى زۆر پێشكەوتوو نييە، بەڵام هەزاران گەنج بەتايبەت لە وڵاتانى هەژار، ئامادەن لە زانكۆكانى توركيا بخوێنن.

توركيا لە لايەنى دووەمەوە گرنگى بە خوێندنى ئايينى دەدات، ئەوەش وايكردووە كاريگەرى لە بوارێكى زيندوو هەبێت، كە وێنەى خەلافەتى عوسمانى لە وڵاتێكى داگيركەر، بۆ وێنەيەكى نوێ كە هاوكارى ئيسلام و مسوڵمانان دەگوڕێت لە چوارچێوەى پێشوازى لە گەنجان و منداڵان رێگە خۆش دەكات بۆ راكێشانى كەسانى لێهاتووى نوێ و بە ئەزموون، كە دەكرێت، لە داهاتوو لە بوارى ئابوورى بەكاريان بهێنێت.

توب ساكال لە بەشێكى ترى قسەكانى گوتى، "لە رێگەى وەقفى توركى هاوكارى ئەو پڕۆژە پێشكەوتووانە دەكەين، كە پلەى زۆرباشيان بەدەستهێناوە، لەلايەن پسپۆڕانى بوارە جياوازەكان هەڵسەنگاندنى زانستيان بۆ كراوە، دەزگا پەيوەنديدارەكانى توركيا چاودێرى پێشبڕکێ زانستەكانيان بۆ پڕۆژەى پێشكەوتوو دەكرد، كە ئەگەرى هەيە ببێتە زيادكردنى بەرهەمى سوودبەخش، لەو چوارچێويەش حەزەكەين هەزاران منداڵ لە هەموو وڵاتانى جيهان لەو ئاهەنگ و بۆنانە بەشدارى پێ بكەين، بۆ ئەوەى گەشتى وڵاتانيان پێ بكەين  بۆ ئاشنابوون بە كلتورى و رەوشتى توركى ئيسلامى".

هەژموونى سەربازى توركيا سەرى كێشا بۆ دەستوەردان لە ليبيا و سووريا و ئازربيجان، لەگەڵ ئەوەشدا بە جۆرەها شێوازى تر بچێتە ناو جيهانى ئيسلامى، بۆ ئەوەى خۆى وەك لايەنەيەنێكى كاريگەرى ئيسلامى و جێگرەوەى ڕكابەرى سعووديە و ميسڕ نيشان بدات.

توركيا سەرەڕاى لە پاڵ ئەو هەوڵانەى داویەتى، لە رێگەى ژمارەيەكى زۆرى زنجيرە دراما و فيلمى توركى، كە لە كەناڵە عەرەبى و فارسى و بەلقانى و قەوقاسيەكان بەخش دەكرێن، ريكلامى گەشتوگوزارى بەهێز بۆ وڵاتەكەى بكات، لە رێگەيەوە بينەرانى ئەو درامايانە رادەكێشێشت، لەگەڵ مێژووى عوسمانى وەك خزمەتكارێكى ئايين ئاوێتەيان دەكات.

توب ساكال جەختى كردەوە، "بەرنامەيەكمان ئامادەكردووە، بۆ وەرگێڕانى گفتوگۆى ناو دراما توركييەكان بۆ هەموو شێوەزارەكانى زمانى توركى، بۆ ئەوەى منداڵان بتوانن بە پێكەوە بە زمانى دايك قسە بكەن، بۆ ئەو كارەش ئەوەش هەوڵى گەورەمان داوە، ئەو هەوڵەگەورەش، سەرەڕاى تێچوونى پارەيەكى زۆر دوو ساڵى پێويست بوو، بڕياريشە لە چوارچێوەى پڕۆژەكانى وەقفى توركى گۆڤارێكى تايبەت بەمنداڵان دەربكەين".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین