لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچە ڕاگەیێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

خشتەى دابەشکردنى مووچە گۆڕانکارى بەسەردا دێت و سبەش مووچەى هەر یەک لە هێزەکانى زێرەڤانى و بەرگرى فریاکەوتن دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (28)ى ئەیلوولى (2021)، سەرچاوەیەک لە گەنجینەکانی پارێزگای سلێمانی بە خەندان-ی رایگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی نۆى ئەیلوول، هەر یەکە لە فەرماندەیى هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و  فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەشدەکرێت.

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەى ئەم شوێنانە دابەشبکرێ لەگەڵ مووچەى کارمەندانى وەزارەتى ناوخۆ،  هاوکات گەنجینەکانى پارێزگاى سلێمانى ئاماژە بەوەشدەکات، ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتووش مووچەى وەزارەتى پەروەردە دابەشدەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە (25)ى ئەیلوولى ئەم مانگە، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى مانگى نۆى دەستپێکرد بەبێ لێبڕین، پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى ڕاگەیاند بوو، ئەولەویەتى حکوومەت دابەشکردنى مووچەیە بەبێ لێبڕین.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین