پرۆژەیەکی 40 ملیار دیناری لەهەرێمی کوردستان دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، گەورەترین پرد لە هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 40 ملیار و 350ملیۆن دینار لە نیوان پارێزگای دهۆک و هەولێر دەکاتەوە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی پرۆژەیەکی 40 ملیار دیناری ئاشکرا کرد.

لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی میدیای ڕووداو، ئاگرین عەبدوڵڵا وتی" لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەورەترین ودرێژترین پرد لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە"

عەبدوڵڵا وتیشی" پردی زێی گەورە کە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر ودهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە رووی درێژی و پانییەوە، گەورەترین پردە لە هەرێمی کوردستان کە بە ڕووی هاونیشتمانییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە، درێژییەکەی 928 مەترە و سەرەتاکەی لە باشوورەوە کەوتووەتە سنووری قەزای خەبات و لە باکووریشەوە کەوتووەتە سنووری قەزای بەردەڕەش"

ئاگرین عەبدوڵڵا ئەوەیشی زیادکرد"پرۆژەکە یەکێک بوو لە پرۆژە تەواونەکراوەکانی رابردوو، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرا، تێچووەکەشی 40 ملیار و 350ملیۆن دینارە.



 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین