د. نەزاکەت حسێن: جووڵە ستراتیژییەکانى نێچیرڤان بارزانى تێڕوانینى جیهانى بۆ کوردستان گۆڕیوە
نوچەنێت:
لەسەر کاریگەریى و گرنگى سەردانەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ لەندەن، دکتۆرە نەکەزاکەت حسێن، مامۆستاى زانکۆ، لە دیمانەیەکى لەگەڵ رووداو لە (17)ى ئەیلوولى (2021)دا دەڵێت، جاران ئەگەر پەیوەندییەکانى کورد لەگەڵ وڵاتانى زلهێزدا پەیوەندییەکى تەنها دۆستایەتى بوو بێت، بەڵام ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیى کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەهۆى جووڵە دیپلۆماسى و سیاسییەکانیەوە، جۆر و ئاستى پەیوەندییەکانمان گۆڕاوە، لەڕابردوو چاوەڕێ بووین تەنها ئێمە سوودمەند بین و ئەوان سوودمان پێ بگەینن، ئێستا ئەوان چاوەڕێى سوودن لە هەرێمى کوردستان.
دکتۆرە نەزاکەت حسێن، باس لەوەشدەکات، لە ڕابردوو پەیوەندییەکان لەسەر ئاستى ئەوە بوو کە پارێزگارى لە قەوارەکەمان بکەن، ئەمڕۆ ئەوان پێویستیان بە ئێمەیە، بە هۆى پێگەى کورد، بە تایبەتى کەسایەتییەکى وەکو کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کە ئەمڕۆ لە داڕشتنەوەى سیاسەتى ناوچەکە ڕۆڵى هەیە، بە دیاریکراوى لە عێراق، دەتوانم بڵێم وەک ئەندازیاریک دەبیندرێت، ئێستاش ئەوەى وڵاتانى زلهێز لە عێراقییان دەوێ دوو شتە، عێراقێکى فیدرالى بەهێزی لەگەڵ هەرێمێکى بە هێز لە ناو عێراقە فیدرالییەکەدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى داینەمۆى ئەو پرۆسەیە.
دەقى دیمانەى دکتۆرە نەزاکەت حسێن، مامۆستاى زانکۆ:
ــ ئێوە خۆتان بۆ ماوەى چەندین ساڵ لە بەریتانیا بوونە و لەوێ خوێندووتانە، تا چەند کۆمەڵگەى بەریتانیا بە کورد و کوردستان ئاشنان؟
دکتۆرە نەزاکەت حسێن: دەتوانم بڵێم وڵاتانى زلهێز بە مێژووى کورد و کوردستان ئاشنان و دەیزانن، زانیارى زۆریان لە بارەى کوردەوە هەیە، بەڵام ئەوەى ئەمڕۆ دەیبینین لەسەر شاشەى جیهان، ئەو جووڵە دیپلۆماسیەى کە ئەمڕۆ دەیبینین، ئەو تێڕوانین و بایەخەى کە ئەمڕۆ وڵاتانى زلهێز بە کوردستانى دەدەن، جیاوازترە لەو کاتەى ئێمە لە بەریتانیا بوویان یان پێش ئێمەش ئەو زانیاریانەى لەسەر کورد هەیانبووە، ئەو تێڕوانین و سەرەنج و بایەخەى کە جاران هەیانبوو بۆ کورد ڕەنگە جیاوازتر بێت لەگەڵ ئەوەى کە ئەمڕۆ دەیبینین.
ــ چى گۆڕاوە و چى جیاوازە؟
دکتۆرە نەزاکەت حسێن: ئەوەى کە ئەمڕۆ دەیبینین بە سەرۆکایەتیى کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەو جووڵە دیپلۆماسى و سیاسییانەیە، ئەو کارە ناوازانەى ئەو کردوویەتى دەتوانین بڵێم لەسەر ئاستى پەیوەندییەکان، جاران ئەگەر پەیوەندییەکانى کورد لەگەڵ وڵاتانى زلهێز پەیوەندییەکى تەنها دۆستایەتى بووە، پەیوەندییەک بووە کە ئێمە تەنها چاوەڕێى ئەوە بووین هاوکارییەکمان بکەن، ئێستا پەیوەندییەکى هاوبەشمان هەیە، ئێمە جاران چاوەڕێى ئەوە بووین تەنها ئێمە سوودمەندین و ئەوان سوودمان پێ بگەینن، ئێستا ئەوان چاوەڕێى سوودن لە هەرێمى کوردستان، وە بە تموحى سوودە لە هەرێمى کوردستان دەڕوانن.
لە ڕابردوو پەیوەندییەکان لەسەر ئاستى ئەوە بوو کە پارێزگارى لە قەوارەکەى تۆ بکەن، ئەمڕۆ ئەوان پێویستیان بە کورد و پێگەکەیەتى، بە تایبەتى کەسایەتییەکى وەکو کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کە ئەمڕۆ لە داڕشتنەوەى سیاسەتى ناوچەکە، بە تایبەتى لە عێراق، دەتوانم بڵێم وەک ئەندازیاریک دەبیندرێت، ئێستاش ئەوەى وڵاتانى زلهێز لە عێراقییان دەوێ دوو شتە، عێراقێکى فیدرالى بەهێزی، وە هەرێمێکى بە هێزیشیان دەوێ لە ناو عێراقە فیدرالییەدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى داینەمۆى ئەو پرۆسەیە، وەکو کارەکتەرێک هێزى سەرخەر و داینەمۆى ئەو پڕۆژە نێودەوڵەتییە لە عێراق، وەکو ئەندازیارێک بۆ ڕێکخەرەوەى ستراتیژیەت و سیاسەتى عێراق ڕۆڵ دەبینێت.
هەروەها پێموایە عێراقى دواى هەڵبژاردن جیاواز دەبێت لەگەڵ ئەو عێراقەى ئێستا، دەتوانم بڵێم ئەم هەڵبژاردنەى عێراق جیاواز دەبێ لە هەڵبژاردنەکانى تر، وەک هەڵبژاردنەکانى (2005) وایە، ئایا لە دواى هەڵبژاردنەکانى مانگى ئۆکتۆبەر عێراق دەبێتەوە بە دەوڵەت یاخود نابێتەوە بە دەوڵەت، ئەو دەوڵەتە کە وەهمە، دەتوانم بڵێم تا ئێستا عێراق بنەمایەکى دەوڵەتى نییە، نێچیرڤان بارزانى، دەیەوێ ئەو دەوڵەتە بکاتەوە واقیع، وڵاتانى زلهێزیش لە جووڵەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڕوانن، وە ئەوەى کە ئێستا سەرەنجى وڵاتانى زلهێزى ڕاکێشاوە، جگە لە پێگە جوگرافییەکەى، جگە لە سەقامگیرییە سیاسییەکەى و پێگە و تمووحە ئابوورییەکەى، بەڕاستى بوونى هەیە لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکەى، کە ئەمەیش هەر لەسەر دەستى سەرکرایەتیى کورد لە ناوچەکە وەبەرهاتووە، جووڵە و کار و کەسایەتى و هەنگاوە و پڕۆژە ستراتیژییەکانى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان وایکردووە ئێستا جیهان جۆرێکى تر و شێوازێکى تر لە کورد بڕوانن.
ــ پشەسازى و بەرهەمهێنانى بوارى نەوت، وە هەروەها بوارى بازرگانى و ئەو بناغەیەى لە هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا دروست بووە، ئەمە دەتوانێ هەرێمى کوردستان وا سەیرى وڵاتان نەکات تەنها هاوکاریان لێ وەربگرێ، بەڵکو ببێتە هاوبەشێک لەگەڵیاندا؟
دکتۆرە نەزاکەت حسێن: ئەوەى کە هەیە ئێستا لە هەرێمى کوردستاندا، پێگە ستراتیژییەکەیى و سەقامگیرییەکەیەتى، هەروەها وزەى نەوت، ئێستا ئەگەر سەیرى ستراتیژیى نوێى بەریتانیا بکەین، ئەو ستراتیژیەتە نوێیەى کە هەیەتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە ڕوانگەى وزەوەیە، پێشتر دەتوانم بڵێم بەریتانیا لە جەنگى جیهانى دووەم کاتێ شکستى بە زۆر دەوڵەت هێناوە لە پێناو وزە بووە، یان کاتێ دەوڵەتى عوسمانى کۆتایی پێهێناوە لە پێناو هێڵى بەغدا بووە، ئەو تموح و تێڕوانین و بایەخەى کە یەکێک لە ستراتیژیەتەکانى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پرسى وزەیە و بە یەکەوە گرێدانى وزەى عێراق و هەندێ لە وڵاتانى عەرەبییە.
هەرێمى کوردستان وەک بینیمان، جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەى کە باسى ئەوەیکرد کە نەوت و گازى سروشتى کوردستان دەتوانێ ڕۆڵەکى بەهێز ببینێت لە بابەتى گۆڕانى کەشوهەوا، بۆیە هەرێمى کوردستان دەتوانێ هاوبەشییەکى ستراتیژى هەبێ لەگەڵ تموحات و سەرەنجەکان وڵاتانى زلهێز، وە بەریتانیا بەتایبەتى هەیەتى بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەم ڕووەوە هەرێمى کوردستان گەیشتۆتە ئەو قۆناغەى کە هاوبەش بێت لە پڕۆژە نێودەوڵەتییەکان دا، کورد بەشێک بێ لە جیهان، وە کورد لەو ڕوانگەوە سەیر بکرێ کە سوودى لێببندرێت، وە بەبێ سەرکرادیەتیى کورد و جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانى، ناتوانن ئەو پڕۆژەیان سەرکەوتوو بێت، بەڵکو دەتوانن سوودیشى لێ ببینن، بۆیە ئێستا پەیوەندییەکانى کورد پەیوەندییەکى دۆستایەتی و ئاڵوگۆڕى بازرگانى هاوبەشە، لە هەمان کاتدا، پەیوەندییەکە ئێستا سوودوەرگرتن و سوود گەیاندنە، ئەمەیش بۆ کورد گرنگە کە گەیشتۆتە ئەو پێگە و ئاستە جیهانییە.
ــ سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتارێکى بۆ ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانى نووسیبوو، لە پەیامەکانى ئەو ناو گوتارە چى دەبینن، وە هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە گوتارەکەى داوایکردبوو کە پێویستمان بە ئارام گرتنێکى ستراتیژییە، ئەمە چۆن دروست دەبێت؟
دکتۆرە نەزاکەت حسێن: ئەو ئارامگرتنە ستراتیژیەى کە جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان باسیکردووە، هەروەها باسى لە پێگەى هەرێمى کوردستان کرد لەڕووبەڕووبوونەوەى جەنگى داعش، کە ئەمە هاوبەشیەکە لەگەڵ ئەو پڕۆژەیەى کە بریتییە لە ڕووبەڕووبوونەوەى داعش کە وڵاتانى زلهێز و ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى هەیانە لە هەرێمى کوردستان، هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە گوتارەکەیدا باسى لە ڕۆڵى پێکەوەژیان کردبوو، کە بۆ سەقامگیرى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەمەیش پێوستى بە لێکتێگەیشتن و پێکەوەژیان دەکات، جووڵە دیپلۆماسییەکانى جەنابى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى-یش، بەتایبەت کاتێ سەردانى کۆشکى ئیلیزێى کرد، لە کۆنگرەى بەغداى لێکەوتەوە، کەواتە ئەو سەقامگیرییەى ئەو مەبەستیەتى، ستراتیژیەتێکى ئارام و دروستکردنى سەقامیگرى پێویستى بەو جووڵە و هەنگاوە سراتیژیانەى ئەو دەبێت، هەروەها باسى لەوەشکرد ئەو مەترسیانەى ئێستا هەیە چۆن دەتوانین لەگەڵ زلهێزەکان کوردیش رووبەڕووى ببێتەوە.
ــ سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ لەندەن، وە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى بەریتانیا لەکاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق نزیک دەبینەوە، ئەم شێوازى پێشوازیکردنە لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە هەڵگرى چ پەیامێکە، هەم بۆ عێراق هەم بۆ ناوچەکە؟
دکتۆرە نەزاکەت حسێن: دەتوانم بڵێم زیرەکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەوەدایە، کە بانگهێشتەکەى بۆ بەریتانیا ئێستا نەبوو، بەڵکو زووتر بانگێهشتکرابوو، بەڵام ئەو سەردانییەکەى خستە ئێستا، لەبەر ئەوەى ئەم کاتە کاتێکى گرنگە بەتایبەتى بۆ عێراق، وەکو گوتم وڵاتانى زلهێز ئێستا پڕۆژەیەکى نێودەوڵەتیان هەیە بۆ عێراق، ئەویش ئەوەیە عێراق لە دواى هەڵبژاردن دەبێ دەستوورەکەى جێبەجێ بکات، ئەو دەستوورەى کە لە (2005) پەسندکرا، بە جێبەجێکردنى ئەو دەستوورە یەکپارچەیى و عێراقێکى فیدرالى بەهێز دروست دەبێت، کە تموحاتى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتییە، ئەم هەڵبژاردنەش پێموایە دەبێتە هەڵبژاردنێکى چارەنووسازى یەکلایکەرەوە دەبێت، کە لە دواى ئەم هەڵبژاردنە ئەم عێراقە فیدرالییە دروست دەبێت، لە ناویشدا هەرێمێکى فیدراڵى دروست ببێت، بۆیە لەم کاتەدا سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا گرنگى خۆى هەیە، وە ڕۆڵى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان گرنگ دەبێت، بەتایبەتى ئەگەر ئێستا سەیرى جووڵە و کارى جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بکەین، وە دەتوانم بڵێم بۆ هەرێمى کوردستان و عێراقیش هەنگاوى ناوە بۆ دروستکردنى ئارامى و لێک نیزیکبوونەوەى لایەنەکان، ئەو پڕۆژەى وڵاتانى ڕۆژئاوا هەیانە بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کوردى خستۆتە ناو ئەو کێشەیە، وە خۆشى لە ناو ئەو هاوکێشەیە ڕۆڵەک و زیرەک و درکپێکەر دەبینێت، بە دواى ئەو دەرفەتە دەگەڕێت کە بەڕاستى عێراق ڕزگار بکات، یانى ئێستا جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان جگە لەوەى خەمى کورد و هەرێمى کوردستانیەتى، بە دواى دەرچەیەکیش دادەگەڕێت بۆ ئەوەى عێراقیش لەو ترسە دوور بخاتەوە، چونکە ئەگەر سەیرى عێراق بکەین خەریکە وەکو دەوڵەتێک نەمێنێت، پێشتر کە پشتیوانى لە کازمى کرد عێراقى لە بێ حکوومەتى ڕزگار کرد.
س: رووداو
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment