قایمقامی هەولێر : رێگە نادرێت فرۆشیار بەویستی خۆی نرخ لەسەر هێلکە دابنێت
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لەسەر گرانبوونی نرخی هێلکە لە بازارەکانی کوردستان، لە لێدوانکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت، دڵنیایی دایە هاووڵاتیان، چاودێری بازاڕ و پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە دەکەن، رێگە بەبەرزکردنەوەی نرخی هێلکە نادەن، گوتیشی "لیژنەیەکمان هەیە نوێنەری هەموو لایەنەکانی تێدایە، هەموو بریارەکان لەلایەن ئەو لیژنەیەوە دەردەچێت، چەند پڕۆژەیەکی بەرهەمهێانی هێلکە لەسنوری هەولێرە، ئاگاداری ئەو پڕۆژانە کراوەتەوە کە پێویستە سەرەتا پێداویستی شار دابین بکەن، لەگەڵ شارەکان تری کوردستان پارێزگاکانی دهۆک تا سلێمانی، دەبێت ئەولەیتی بەرهەمەکانیان بۆ شارەکانی کوردستان بێت".
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر هەر لەبارەی نرخی هێلکەوە رایگەیاند، "دانانی نرخ لەسەر هێلکە چاودێرییەکی چڕ دەکرێت، لیژنەیەکی تایبەت هەیە، نوێنەری چاودێری بازرگانیش لەو لیژنەیە، لەڕێی ئەو لیژنەیەوە نرخ دانراوە و ڕەچاوی بەرژەوەندی پڕۆژەکانیش کراوە، نرخەکان چاودێری دەکرێت و نابێت نرخ بەو شێوەیە دابنرێت کە بازاڕ دەیەوێت، راستە نرخ ماوە ماوە بەرزو نزمی بەخۆیەوە دەبینێ، بەڵام ئەوەی گرنگە زیادەڕۆیی نەبێت، چونکە رێگە نادرێت فرۆشیار بە ویستی خۆی نرخ دانێت، بۆ ئەوەش چاودێری بازار و پڕۆژەکان دەکرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment