دەستەى دەستپاکى هەرێم و وەزارەتى دارایى گفتوگۆ لەسەر پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران دەکەن کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان تایبەت نوچەنێتى ڕایگەیاند، "لیژنەیەکى باڵا پێکهێندراوە بۆ بەدواداچوونى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیى."

ئەمڕۆ سێشەممە (16)ى تشرینى دووەمى (2021)، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ نوچەنێتى ئاشکرا کرد، "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیرى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پلە بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و  قۆناغەکانی جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی، پێکهێنانى لیژنەیەکى باڵا  بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاساکە". 

سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران، ئەحمەد ئەنوەر گوتی، "پرۆسەی چاکسازی تاکو ئێستا وەزارەتی دارایی بەشێکی زۆر لە کارەکانی تەواو کردووە، یەکێک  لەکارەکان پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە، هەروەها بەچڕى گفتوگۆمان لەسەر پڕۆسەی پێداچوونەوە بەدۆسیەی فەرمانبەران و کردنەوەی ئەژماری بانکی و سندوقی خانەنشینى کرد."

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان زیاترى روونیدەکاتەوە و دەشڵێت، "پلە بەرز کردنەوەی فەرمانبەران مافێکی یاسایە، وە یەکێ لە برگەکانی ماددەی شەشى یاساى چاکسازى دەڵێت: ئەو فەرمانبەرەی پلەی زیادی وەرگرتووە دەبێت لێی وەربگیرێتەوە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین