سەنتەرى تۆمارکردنى پەنابەر و ئاوارەکان دادەمەزرێت کوردستانی

نوچەنێت:

لە هەولێر بەردى بناغەى یەکەمین سەنتەرى تۆمارکردنى ناوى ئاوارە و پەنابەران دانرا، وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، تا یەک ئاوارە لە هەرێمى کوردستان مابێت دەرگاى کەمپەکان داناخرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ى ئەیلوولى (2021)، بە ئامادەبوونى ڕیبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئومید خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره ‌و په‌نابه‌ران له‌هه‌ولێر دانرا.

وەزیرى ناوخۆ دەڵێت، تا یه‌ك ئاواره‌ رازى بێت بە ژیانى نێو کەمپەکان ده‌رگای كه‌مپه‌كان داناخه‌ین، كه‌ تا ئێستا‌ (250) هه‌زار په‌نابه‌ری کوردى ڕۆژئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان دەژین، گووتىیشى، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ یارمه‌تیان بدات تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه ناوچەکانى خۆیان‌.

سەنتەرى تۆمارکردنى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران لە هەرێمى کوردستان، خزمه‌تگوزاری  جیاواز و راوێژی یاسایی پێشکەش بە ئاواره‌ و په‌نابه‌ر دەکات، هەروەک رێبەر ئەحمەدا ڕاگەیاند،  لەم سەنتەرە ته‌واوی گرفته‌كانی ئاوارە و پەنابەران چارەسەر دەکرێت.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، لە ناوەڕاستى (2014) هاتنى ئاوارە و پەنابەران بەهۆى شەڕى داعش گەیشتە لووتکە، کە زیاتر لە (2) ملیۆن پەنابەر و ئاوارە ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کرد، کە تا ئێستا یەک ملیۆنیان لە کوردستان ماونەتەوە و بە هۆى خراپى بارودۆخى سیاسى ناوچەکانیان ناتوانین بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین