رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب: چانسى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى لاواز بووه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات و ده‌ڵێ، "له‌ناو كوردستان چانسه‌كه‌ى لاوازه‌ بووه‌" له‌ به‌شێكى تری راپۆرته‌كه‌یش باس له‌وه‌ ده‌كات به‌رهه‌م ساڵح پڕۆژه‌یه‌كى سیاسى نییه‌ و گرنگ به‌ لاى ئه‌و به‌رده‌وامبوونیه‌تى له‌ پۆسته‌كه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ى ئه‌یلوول رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت راپۆرتێكى له‌سه‌ر چانسى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ویلایه‌تى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ندان لایه‌نى شیعه‌ و سوننه‌ دووباره‌ دانانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح به‌ گونجاو ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌مه‌یش دواجار له‌سه‌ر رێككه‌وتنى لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ، "لایه‌نه‌ سیاسیه‌ سوننى و شیعییه‌كان ساڵح به‌ گونجاو ده‌زانن بۆ پۆسته‌كه‌ به‌ڵام دواجار له‌سه‌ر رێككه‌وتنى حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌" دواتر راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات چانسى به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو هه‌رێمى كوردستان لاواز بووه‌ و ده‌ڵێ، "هه‌لى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ بینینى رۆڵى سیاسى له‌ناو هه‌رێمى كوردستان به‌ گه‌وره‌یى نه‌ماوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هیواكانى به‌ چه‌ند بژاره‌یه‌كى تر ببه‌ستێته‌وه‌".

جگه‌ له‌مه‌یش ده‌ڵێ، "چاودێران به‌ دوورى ده‌زانن ساڵح بیر له‌ پرۆژه‌یه‌كى سیاسى فراوان بكاته‌وه‌، به‌ڵكو بیر له‌ به‌رده‌وامبوونى له‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كاته‌وه‌".

بڕیاره‌ له‌ 10ى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق بكرێت و تا ئێستا هیچ لایه‌نێكى كورد باسیان له‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار نه‌كردووه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت چه‌ند جارێك به‌رپرسانى باڵاى پارتى دووپانیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پۆسته‌كه‌ى هى كورده‌ نه‌وه‌ك حزبێكى دیاریكراو. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین