لایه‌نه‌ براوه‌كانى كورد و سوننه‌ له‌ كۆبووه‌نه‌وه‌ى ماڵى مالیكى به‌شدار ده‌بن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه‌، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ ماڵى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌م جاره‌ نوێنه‌رانى پارته‌ براوه‌كانى كورد و سوننه‌یش تێیدا به‌شدار ده‌بن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ماڵى نوورى مالیكى له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ته‌واوى لایه‌نه‌ براوه‌كان جگه‌ له‌ ره‌وتى سه‌در تێیدا به‌شدار ده‌بن.

هه‌فته‌ى رابردوو له‌ ماڵى نوورى مالیكى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و كات ته‌نیا لایه‌نه‌ شیعه‌كان تێیدا به‌شدار بوون، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ سه‌رچاوه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌واوى لایه‌نه‌كان به‌ كورد و سوننه‌یشه‌وه‌ تێیدا به‌شدار ده‌بن.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداربوونى ره‌وتى سه‌در، سه‌رچاوه‌كه‌ روونى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بانگهێشتیش بكرێن له‌وانه‌ نییه‌ ئاماده‌ بن. سه‌رچاوه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ، "تاوتوێى پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و تانه‌دان له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین