کۆنفرانسێکى پەروەردەیى لە زانکۆى ئەمەریکى کوردستان لە دهۆک سازدەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

لەپارێزگاى دهۆک، بە ئامادەبوونى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ کۆنفرانفرانسێکى پەروەردەیى ئەنجام دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (19)ى ئەیلوولى (2021)،  بە ئامادەبوونی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک کۆنفرانسێکی پەروەردەیی ساز دەکات.

لە کۆنفرانسفە پەروەردەییەکەى ئەمڕۆى دهۆک، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانى، مەسرور بارزانى گوتارێک پێشکەش دەکەن، کە لەلایەن زانک‌وى ئەمەریکیى کوردستان لە دهۆک رێکخراوە و چەند پانێلێک ساز دەکرێ و گفتوگۆ دەربارەى سیستەمى (k-19)ى پەروەردەیى لە هەرێمى کوردستان ساز دەکرێت.

زانکۆى ئەمەریکى کوردستان لە دهۆک دەڵێت، ئامانجی ئەو کۆنفرانسە پەروەردەییە، دیاریکردنی هەلەکانە بۆ ئەوەی ئەو سیستمە بکرێتە سیستمێکی نموونەیی بۆ عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

هاوکات بڕیارە لە پانێڵێکی کۆنفرانسەکەدا د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەشدار بن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین