نێچیرڤان بارزانى: هه‌رگیز هاوسۆزی و پشتگیریى جۆن مێجەر لەبیر ناکەین
نوچەنێت:
لە درێژەى سەردانییەکەى بۆ بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ جۆن مێجه‌ر سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى به‌ریتانیا کۆبووەوە، کە تێیدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى گه‌لى كوردستانى بۆ به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و پشتیوانى و هاوكارییه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو له ڕۆژانى ته‌نگانه‌دا پێشكه‌شى كرد و به هاناى گه‌لى كوردستانه‌وه هاتن كه له ئه‌نجامدا بڕیارى 688ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌رچوو و ناوچه‌ی نه‌فڕین و نه‌واى ئارام بۆ گه‌لى كوردستان دامه‌زرا."
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گوتى: گه‌لى كوردستان هه‌رگیز هاوسۆزی و دۆستایه‌تیى جه‌نابتان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا و وڵاتانى دیكه‌ى دۆست له بیر ناكات و هه‌میشه به ڕێز و پێزانینه‌وه له هاوكارى و پشتگیریتان و له بایه‌خدانی به‌رده‌وامتان به دۆزه ڕه‌واکه‌ی ده‌ڕوانێت."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، "لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر سۆز و خۆشه‌ویستیى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان دووپات كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ گه‌ل و ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان خواست."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment