لەندەن؛ سێ مانگ لە چاوەڕوانى نێچیرڤان بارزانی دا
نوچەنێت:
"چاوەڕێی بینینی نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین لە لەندەن"، ئەمە وتەى دۆمینیک ڕاب وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا بوو، کاتێ لە ڕۆژى (6) حوزەیرانى ئەمساڵ دوای سەردانیکردنى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، بە فەرمى بانگهێشتى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ داون ستریت لە لەندەن.
دواى سێ مانگ لەو بانگهێشتە فەرمییەى شانیشینى بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ (15)ى ئەیلوولى (2021) بە گەشتێکى سێ ڕۆژەیى بۆ بەریتانیا، وەڵامى بانگهێشتنامەکەى دایەوە، هەروەها بە کۆبوونەوەى لەگەڵ هەر یەکە لە وەزیرانى دەرەوە و بەرگرى بەریتانیا، بەڵام ئەوەى جێگەى بایەخى میدیا و چاودیرانى سیاسییە، بەڕێوەچوونى دیدارى لووتکەى "داون ستریت"ـە، کە لە ڕۆژى هەینى (17)ى ئەیلوول لە نێوان نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا، بەڕێوەدەچێت.
پەیوەندى هەرێمى کوردستان و بەریتانیا
هەرێمى کوردستان و بەریتانیا، خاوەنى پەیوەندییەکى درێژیى مێژوویین، بەتایبەت لە (30) ساڵى ڕابردوو، بە دیاریکراوى لە دواى راپەڕێنە مەزنەى باشوورى کوردستان لە (1991)دا، بەریتانیا ڕۆڵى گەورەى هەبوو لە ڕازیکردنى فەرەنسا و ئەمەریکا بۆ دەرکردنى بڕیارى (688) و دروستکردنى ناوچەى نەفڕین، ئەمەیش پەیوەندییەکانى هەردوولاى بردە قۆناغێکى ترەوە، لەسەر ئەو هەوڵەى بەریتانیا، نێچیرڤان بارزانى دەڵێت، "هاوبەشی بەریتانیا (30) ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکردووە کاتێک کە لە نیسانی (1991) لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری (688)يیان دەرکرد بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ئەوە سەرەتایەکی نوێ بوو بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت پەیوەندییەکی دۆستانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروستبکات، لەو کاتەشەوە پەیوەندیمان لەگەڵ بەریتانیا هەمیشە بەردەوام بووە".
لەگەڵ بەشدارى کاراى هێزەکانى پێشمەرگە وەک کارەکتەرى سەرەکى لە ڕووبەڕووبوونەوەى داعش و سەقامیگرى هەرێمى کوردستان لە زۆربەى سێکتەرەکان، ئەمە سەرەڕاى ئابلۆقەکانى حکوومەتى عێراق لە دواى گشتپرسى هەرێمى کوردستان، لەسەرووى هەموویانەوە، سەقامگیرى سیاسى و ئابووری و ئاسایشى هەرێمى کوردستان، بەپێى بۆچوونى چاودێرانى سیاسى بۆتە جێگەى بایەخ و فۆکەسى وڵاتانى زلهێز و ناوچەکە، پێشیانوایە زنجیرە سەردانییە دیپلۆماسییەکانى ئەم دواییەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ هەر یەکە لە کۆشکى ئیلزیێ لە فەرەنسا و تورکیا و ئوردن و ئیمارات و کوێت، تەنها لەم ساڵدا بەڵگەى ئەو بۆچوونەیانە، هەروەک پێشتر دۆمینیک ڕاب وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا لە (9-6-2021) بەڕوونى گووتى: "دەبێ بڵێم کە ئەم هەرێمە ڕێگەیەکی زۆری لەم ماوەیەدا بڕیوە، سەفەرێکی پڕ لە ڕووداو (ئاڵنگارى) بوو، بەڵام ڕێگەیەکی باشتان بڕی. دەتوانم بڵێم هەرێمی کوردستان، بووەتە چرایەکی بەردەوامی سەقامگیری. بێگومان ئێوە زۆر بنەڕەتی بوون لە شەڕى دژى داعشدا. ئێمە ئەمە بەرز دەنرخێنین و دەبێ دروود بۆ هێز و قوربانیدانی گەلی کوردستان بنێرین، چونکە زۆریان بوونە قوربانی لەو سەفەرە مێژوویییەدا."
دۆمینیک ڕاب بۆ نێچیرڤان بارزانى: جەنابی سەرۆک خۆشحاڵ دەبین بە هاتنتان بۆ لەندەن.
بەریتانیا بەکردەوە وەک دۆست و هاوپەیمان مامەڵەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان کردووە، بەتایبەت لە ساتەوەختى هێرشى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش بۆ کوردستان، بەریتانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە شەڕى داعش، لە رووی سەربازییەوە هاوکاریی زۆرى هەرێمی کوردستانى کردووە، لە (2014)وە تاوەکو ئێستا مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی بە شەش هەزار و (600) پێشمەرگە کردووە، ڕاهێنانەکان لە بواری شەڕی پیادە، پووچەڵکردنەوەی مین، پزیشکی سەربازی و چاککردنەوەی چەک بوونە، ئەمە جگە لەوەى بەریتانیا تا ئێستا زیاتر لە (400) ڕاوێژکارى سەربازیى لە هەرێمى کوردستان و عێراق دا هەیە.
هەولێر و لەندەن لەسەردەمى نێچیرڤان بارزانى دا
لە ئایاری (2014) دا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان سەردانی لەندەنی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە، سەردانەکە پەیوەندی نێوان هەردولای بردە قۆناغێکی نوێ و پەرەی زیاتری پێدا، بەڵام لە دواى دەستبەکاربوونى نێچیرڤان بارزانى، وەک سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیوەندیى دوولایەنەى هەرێمى کوردستان و بەریتانیا گەشەسەندنى زیاترى بەخۆیەوە بینیووە، لە ماوەى سەرۆکایەتیى نێچیرڤان بارزانى دا، چەندین وەزیر و بەرپرسى باڵاى بەریتانیا سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردووە، کە دیارترینیان سەردانى هەریەکە لە لە جهیمس کلیڤهرلی، وهزیری بهریتانیا بۆ کاروباری رۆژههڵاتی ناوهڕاست و باکووری ئەفریقیا و جەیمس هیپی، وهزیری دهوڵهت بۆ کاروباری هێزه چهکدارهکان، کۆبوونەوەیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و دووپاتکردنەوەى پشتگیرى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، لە مانگى کانوونى یەکەمى (2020)دا.
زیاتر لە سێ مانگە، لەندەن پایتەخى بەریتانیا چاوەڕانى سەردانى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ، دۆمینیک ڕاب وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا، بە فەرمى لەبەردەم دەزگاکانى ڕاگەیاند گووتى، "جەنابی سەرۆک خۆشحاڵ دەبین بە هاتنتان بۆ لەندەن و بە پتەوکردنى ئەم هاوبەشییەی نێوان حکوومەتەکانمان و لەوە گرنگتر نێوان گەلەکانماندا، چونکە پەیوەندییەکی دێرینمان لەگەڵ گەلی کورددا هەیە." ئەمەیش سەرکەوتوویى دیپلۆماسیەتى نێچیرڤان بارزانى و پێگەى هەرێمى کوردستان دەردەخات، هەروەک دۆمینیک ڕاب دەڵێت، سەردان و دیدارەکانمان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمى کوردستان، ئەو بایەخە نیشان دەدات کە ئێمە لە بەریتانیا گرنگى بە پەیوەندیی مێژووییی نێوانمان دەدەین.
هاوبەشی نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا (30) ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکردووە.
وەک چاودێرانى سیاسى بۆى دەچن، دیدارى لووتکەى چاوەڕاوننکراوى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن لە لەندەن، گۆڕانکارى گەورە دروست بکات لە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و بەریتانیا، هاوکات دیپلۆماسیەتیى دەرەوەى کوردستان پێشکەوتنى زیاتر بەخۆیەوە ببینێ، هەروەک پێشتر کونسوڵخانەى گشتیى بەریتانیا هەولێر، لەسەر کۆبوونەوەکەى هەردوو سەرۆک ئاشکرایکردبوو، لە دیدارى داون ستریت چەندین گفتوگۆى گرنگ بەڕێوەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment