ئیلاف: نێچیرڤان بارزانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌ته‌ وێستگه‌یه‌كى گرنگى دیپلۆماسیه‌ت میدیا

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئیلافى عه‌ره‌بى وتارێكى له‌سه‌ر گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ریتانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ دیپلۆماسییه‌ى نێچیرڤان بارزانى به‌ ده‌ستى هێناوه‌ وایكردووه‌ هه‌رێمى كوردستان ببێته‌ وێستگه‌یه‌كى گرنگى دیپلۆماسیه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌ و جیهان.

شه‌وى رابردوو 15ى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى به‌ناوبانگى ئیلاف وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن عه‌بدولستار ره‌مه‌زان نووسراوه‌ و باس له‌ رۆڵى گرنگى نێچیرڤان بارزانى ده‌كات له‌ بوارى دیپلۆماسیه‌تدا.

وتاره‌كه‌ له‌باره‌ى گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌ریتانیا نووسراوه‌ و تێیدا ئاماژه‌ بۆ چه‌ند خاڵێك كراوه‌، له‌وانه‌ گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا توانیویه‌تى ده‌رگاى گفتوگۆ و دانوستاندن له‌نێوان توركیا و ئیمارات بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها توانیویه‌تى، بۆچوونى توركیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ یه‌كتر نزیك بكاته‌وه‌. به‌ بڕواى نووسه‌ر ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ دیپلۆماسییه‌ى نێچیرڤان بارزانى وایكردووه‌ هه‌رێمى كوردستان ببێته‌ وێستگه‌یه‌كى گرنگ و بنه‌ڕه‌تى بۆ هه‌ر سه‌رۆك و به‌رپرسێك كه‌ سه‌ردانى عێراق ده‌كات.

دواتر نووسه‌ره‌كه‌ى ئیلاف سه‌ردانه‌كه‌ى  نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌به‌ستێته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "سه‌ردانى بارزانى بۆ به‌ریتانیا به‌ تایبه‌تى له‌و كاته‌دا واته‌ به‌ر له‌ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌ 10ى ئۆكتۆبه‌ر، په‌یامێكى گرنگه‌ له‌باره‌ى ئه‌و رۆڵه‌ى كه‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌یگێڕێت نه‌وه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه‌ و جیهان. به‌ شێوه‌یه‌ك سه‌ردان و دیداره‌كانى سه‌ركرادیه‌تى كورد له‌گه‌ڵ شا و میر و سه‌رۆكى وڵاتانى عه‌ره‌بى و وڵاتانى دراوسێ و پایته‌خته‌كانى جیهان، په‌یامێكى كوردی رۆشنه‌ بۆ بنه‌ماكانى ئاشتى و خۆشه‌ویستى و لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌  وایكردووه‌ ببێته‌ په‌ناگه‌یه‌كى سه‌لامه‌ت و سه‌قامگیر بۆ هه‌موو لایه‌ك".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە