سەعید هەركى : هەندێك لە فایلى په‌رله‌مانتاره‌ خانەنشینكراوەكان هیچى تێدا نییە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت ئاشکرای کرد و گوتى، "هەندێ لە فایلی پەرلەمانتارە خانەنشینکراوەکان هیجی تیدا نییە" بڕیاری راگرتنی دەستبەجێی پەرلەمانتارانیشى بە هەڵە وەسف كرد.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وته‌وه‌، كێشه‌ له‌ دۆسیه‌ى "ئیزباره‌" هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانى خانه‌نشین هه‌یه‌، له‌وه‌ى دیار نییه‌ پێش ئه‌وه‌ى ببێته‌ په‌رله‌مانتار چ خزمه‌تێكى هه‌بووه‌، چونکە فایله‌كانیان "هیچ پێشینه‌یه‌كى تێدا نییه‌".

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 14ى ئه‌یلوول سه‌عید هه‌ركى جێگیرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، ئه‌و زانیارییانه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌ و گوتى، "سەرەتا ئەندام پەرلەمان ئەوانەی کە کاتی خۆی خانەنشین کراون ئەوان هیچ کێشەیەکیان نییە، تەنیا مووچەکەیان دێتەوە سەر ئه‌سڵى یاسای چاکسازی کە 50%یە. یانی ئەندامی پەرلەمانی پێشوو کە خانەنشین کراوە بە شەش ملیۆن و 500 هه‌زار، ئێستا ئەوەیان لێ دەبردرێت نابێت لە  ملیۆن زیاتر بێت". 

سه‌عید هه‌ركى باسى له‌و په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوانه‌ كرد كه‌ "فایله‌كانیان به‌تاڵه‌" و گوتى، "بەڵام ئەوەی بۆ نموونە پلە باڵاکانی ترى وەکو وەزیر و بەڕێوبەری گشتی و راوێژکار، ئەو قۆناغانه‌ی نەبڕیوە، یانی وەزیر نەبووە، بەڕێوبەری گشتی نەبووە، بەو پلانە خانەنشین کراون، ئەوانە کێشەیان بۆ دروست دەبێت، ئەوان فایلەکانیان هیچی تێدا نییە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ زیاتر روونكردنه‌وه‌ى دا و گوتى، "بەپێی یاسای چاکسازی کە دەڵێت پێویستە خانەنشین 45 ساڵ تەمەنی کرد بێت و 15ساڵ خزمەتی هەبێت. ئەوانەی کە 15ساڵ خزمەتیان هەیە ئەوە دەتوانن خزمەتی خۆیان بێنەوە سەر خانەنشینیەکەی ئەو کات یاساکە شمولی دەکات".
 

سه‌عید هه‌ركى له‌ لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه‌ كرد، ده‌بووایه‌ ده‌رفه‌ت به‌ په‌رله‌مانتاره‌ خانه‌نشینكراوه‌كان بدرێت، بۆئه‌وه‌ى خزمه‌تى خۆیان بگێڕنه‌وه‌، نه‌وه‌ك ده‌ستبه‌جێ مووچه‌كانیان ببڕێت، ئه‌و گوتى، "لە ئێستادا بڕیارەکە هەڵواسراوە لەبەر ئەوەی دەبێت سەرەتا ئاگادار بکرێنەوە. بۆ نموونە من ئەندام پەرلەمانێکم خانەنشین کراوم پێم دەڵێن بڕۆ خزمەتی خۆت بێنەوە هەر پلەیەکت هەبووە، بەڵام حکومەت لەوەی هەڵە بوو یەکسەر مووچەکانیان راگرت، ناکرێت راگیرێت دەبێت بڵێت خزمەت و شتەکانت بێنە، بۆ ئەوەی فایلەکەت رێکبخەین ئەو کات خزمەتەکی بۆ حساب دەکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین