هەڵگورد نەجیب وەک سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دیاریکرا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران لەلایەن مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان دیاریکرا، سەرۆک وەزیران لە رێوەڕسمێکدا ئەمڕۆ گووتى، وەک حکوومەت پشتیوانى تەواوى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبین.

ئەمڕۆ سێشەممە (14)ى ئەیلوولى (2021)، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمی کوردستان، لەرێوڕەسمێکدا (هەڵگورد نەجیب)ی وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دیاریکرد، کە ئیدارەکە لە چوار قەزای، سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پێکدێت.

 مەسرور بارزانى، لە وتارێکدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە، رۆژی بەجێگەیاندنی بەڵێنی سەرۆک بارزانییە بۆ ئەم دەڤەرە و رۆژی وەفادارییە بەرامبەر خوێنی شەهیدان و قوربانیی پێشمەرگە قارەمانەکانمان.

هەر لە رێوڕەسمى دیاریکردنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ ڕایگەیاند، زەمینە سازیمان کردوو بۆ بەستنەوەی فەرمانگەکانی سۆران بە وەزارەتی ناوخۆ و ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان 10 ئۆتۆمبێلی بۆ فەرمانگەکانی سۆران دابینکرد.

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گووتیشى، ئێمە لە حکومەت ئەوەی لە تواناماندا بێت بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنی ئەم ئیدارە سەربەخۆیە لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین