ئه‌سه‌د به‌ نهێنى سه‌ردانى مۆسكۆى كردووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاى فه‌رمى رووسيا رایگه‌یاند شه‌وى رابردوو له‌ مۆسكۆى ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا پێشوازى له‌ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا كردووه‌ كه‌ به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشتووه‌ته‌ مۆسكۆ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى ئه‌یلوول ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ڤیدیۆیه‌كى دیدارى نێوان پوتین و ئه‌سه‌دى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ شه‌وى رابردوو دیداره‌كه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.
سه‌رۆكایه‌تى رووسیا باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى كردووه، ئاشكراى كردووه‌ كه‌ پوتین گوتوویه‌تى كێشه‌ى سه‌ره‌كى سووریا له‌ بوونى هێزى بیانییه‌ و جیا له‌مه‌یش سه‌رۆكى رووسیا دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌دات گفتوگۆ له‌نێوان حكومه‌تى سووریا و ئۆپۆزسیۆن بهێنێته‌ ئاراوه‌.
له‌ ماوه‌ى جه‌نگى 10 ساڵه‌ى سووریا، ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووریا ده‌بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و سه‌ردانى یه‌كه‌مى دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئێران بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین