وەزارەتى پەروەردە ساڵنامەى ساڵى نوێى خوێندنى بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (9)ى ئەیلوولى (2021)، لە نوسراوێکدا وەزارەتى پەروەردە، کە واژۆى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى لەسەرە و ئاراستەى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان) کراوە، داواى جێبەجێکردنى ساڵنامەى خوێندنى (2021-2022) لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن دەکات،
ساڵنامەى وەزارەتى پەروەردە بۆ ساڵى (2021-2022):
رۆژی 1-09-2021 دەستبەکاربوونی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن
رۆژی 14-09-2021 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن
رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (پشوو)
رۆژی 19-10-2021 رۆژی لەدایکبوونی پێشەوای ئیسلام محەممەد (د.خ) (پشوو)
رۆژی 25-12-2021 رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (پشوو)
رۆژی 1-01-2022 سەری ساڵی زاینی (پشوو)
رۆژی 10-01-2022 دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم - خولی یەکەمی پۆلە ناکۆتاکان بە هەموو بەشەکانەوە
رۆژی 19-02-2022 دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی (دەرەکی - تمهیدی)
رۆژی 5-03-2022 یادی راپەڕین (پشوو)
رۆژی 11-03-2022 دەستپێکی پشووی بەهارە
رۆژی 26-03-2022 دەستپێکی خوێندنی لە دوای پشووی بەهارە
رۆژی 1-04-2022 جەژنی ئەکیتۆی کریستیانەکان (پشوو)
رۆژی 04-04-2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی و پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی
رۆژی9-04-2021 رۆژی رووخانی رژێمی بەعس (پشوو)
رۆژی 17-04-2022 جەژنی گەورەی هەڵسانەوەی کریستیانەکان (جەژنی قیامە) لە رۆژانی 17 و 18 و 19
رۆژی 20-04-2022 جەژنی چوارشەمبە سووری ئێزدییەکان (پشوو)
رۆژی 21-04-2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەی کرداری کۆتایی ساڵی پەیمانگەکان.
رۆژی 1-05-2022 جەژنی جیهانی کرێکاران (پشوو)
رۆژی 3-05-2022 جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
رۆژی 10-05-2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی خولی یەکەم. وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوەی داوە و دەڵێت "دەستپێکی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی بۆ پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بە هەموو بەشەکانییەوە و تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەرزی دووەم پۆلی ناکۆتاکان بە هەموو بەشەکانییەوە. بۆ قوتابخانە ئەکادیمی و پیشەییەکان 9 رۆژ، بۆ قوتابخانەکانی خوێندنی ئیسلامی 11 رۆژ و بۆ پەیمانگەکان 15 رۆژ.
رۆژی 1-06-2022 دەستپێکی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (بەپێی خشتەیەکی تایبەت)
رۆژی 9-07-2022 جەژنی قوربانی پیرۆز (پشوو)
رۆژی 2-08-2022 دەستپێکی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە
رۆژی 20-08-2022 تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بە هەموو بەشەکانییەوە. لەگەڵ تاقیکردنەوەی خولی دووەمی نیشتمانیی پۆلی 9ی بنەڕەتی بە هەموو بەشەکانییەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment