مه‌سرور بارزانى: سوورین له‌ نه‌هێشتنى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم سووره‌ له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و نه‌هێشتنى به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حه‌وتى ئه‌یلوول مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌. به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، "لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوورە لە سەر درێژەدان بە پرۆسەی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ له‌ دیداره‌كه‌دا، "جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و نەهێشتنی قۆرخکاری و ڕووتین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین