تا ئێستا پۆستى سه‌رۆكایه‌تى دوو ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆ یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حه‌وتى حوزه‌یران سه‌عید هه‌ركى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و سه‌رۆكایه‌تى دیوانى چاودێرانى دارایى یه‌كلایى نه‌كراونه‌ته‌وه.
پێشتر له لێدوانێكیدا بۆ "نوچه‌نێت" ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراى كرد بوو چه‌ند ده‌سته‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ هه‌ن ماوه‌ی سهرۆكایهتییهكهیان به‌سه‌رچووه، به‌ڵام سه‌رۆكى نوێ له پۆسته‌كانیان دانه‌نراون، ئه‌وانیش ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و دیوانى چاودێرى دارایى بوون.
به‌ڵام له دووى ئه‌م مانگه سه‌رۆكى نوێى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ كه مونا یوخهنایه له به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى سوێندى یاسایى خوارد دواى ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان په‌سند كرا بوو.
سه‌عید هه‌ركى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ "نوچه‌نێت" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد له‌وانه‌یه پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه‌سانى بێلایه‌ن له‌و پۆستانه دابنێن، ئه‌مه‌یش به‌لاى ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه، سه‌عید هه‌ركى گوتى، "هەر چەندە لە یەك دوو لێدوانی ئێوە باسمکرد باشتره ئەو دەستە و دیوانی چاودێری خەڵکێكی بێلایەن ببنە سەرۆکی، چونکە باش نییە بکەویتە نێو رێکكەوتنی سیاسی لە پشکپشکێنەی بەینی لایەنەکاندا، چونکە ئەم دوو دەستەیە چاودێرن بەسەر ئیشوکاری حکومەتەوە، چاودێرن لەسەر ئەنجامدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گەندەڵی. له‌وانه‌یه هەردوو لا پارتی و یەکێتی بیریان لەوە کرد بێتەوە کە کەسێکی شا‌و بێت بۆ ئەم شوێنەوە ئەگەر نا دەبووایه ئێستا کەسێك دەستنیشان کرابووایه".
پێشتر ده‌گوترا سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له پشكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى تا ئێستا بۆچى یه‌كێتى كه‌سێكى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م ده‌سته‌یه دانه‌ناوه، باڵانبۆ محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "من وه‌ك په‌رله‌مانتار ئاگادارى ئه‌وه نییم كه بۆچى یه‌كێتى كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه كاندید ناكات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment