دەستکرا بەدروستکردنى شەقامەکانى گەڕەکى هەشتى حەسارۆک کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، خەرجکردنى (348) ملیۆن دینار بۆدروستکردنى شەقامە سەرەكییەكانی گەڕەکى هەشتی حەسارۆك ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021)، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كاری خۆڵكاری شەقامە سەرەكییەكانی 40 و 60م لە كەرتی 8ی حەسارۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر ڕێژەی 15%ى داهاتى سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی (348,942,000) ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی ئەو پرۆژەیە."

وەزارەتى شارەوانى روونیشیکردۆتەوە، بۆ دروستکردنى شەقامە سەرەکییەکانى ئەو گەڕەکەیە کە دەکەوێتە "سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی بەپەلە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆك بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین