نادین : كه‌شوهه‌واكه‌ قه‌یسییه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

نادین فه‌هد كه‌ كچه‌ راگه‌یاندنكارێكى عێراقییه‌ و ماوه‌یه‌ك له‌ كه‌ناڵى زاگرۆس و ئێستا له‌ كه‌ناڵى ئاسیا كار ده‌كات، له‌ هه‌واڵى كه‌شوهه‌وا هه‌ڵه‌ زۆر ده‌كات و له‌ هه‌واڵێكیان به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ڵێ، "كه‌شوهه‌واكه‌ قه‌یسیه‌".

نادین فه‌هد كاتێك هه‌واڵى كه‌شناسى ده‌خوێنێته‌وه‌ و راسته‌وخۆ له‌ په‌یجه‌كانى په‌خشى ده‌كات به‌ هه‌زاران كۆمێنتى سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ى بۆ ده‌چێت. چونكه‌ ئه‌و به‌ شێوه‌یه‌كى وروژێنه‌ر هه‌واڵى كه‌شناسى ده‌خوێنێته‌وه‌. یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ به‌لاى بینه‌رانه‌وه‌ له‌شولارى سه‌رنجڕاكێشه‌.

بۆیه‌ بۆى ده‌نووسن به‌ خاترى ئه‌و، ئه‌وان حه‌ز له‌ هه‌واڵى كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن. یان بۆى ده‌نووسن "گڕت له‌ كه‌شوهه‌وا به‌رداوه‌".
نادین زۆر جاریش هه‌ڵه‌ ده‌كات له‌دوایین هه‌واڵی كه‌شناسى له‌برى ئه‌وه‌ى بڵێ، "ئاسمان خۆرتاوه‌.. مشمس" ده‌ڵێ، "مشمش.. واته‌ قه‌یسیه‌". خۆیشى له‌ په‌یجه‌كه‌ى له‌ فه‌یسبووك دانى به‌ هه‌ڵه‌كه‌ى خۆى ناوه‌ و نووسیویه‌تى، "كه‌شوهه‌وام كرده‌ قه‌یسى".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین