ئه‌مەریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه، هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا نیگه‌ران ده‌بن
نوچەنێت:
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست راپۆرتێكی لویزا لۆفلۆكی رۆژنامه‌نووسی بڵاوكردۆته‌وه، باس له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌كات، كه بووه هۆى رووخانی حكومه‌ته هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته، له لایه‌كی تریشه‌وه هاوپه‌یمانێكی ئه‌مریكی به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات، هیواخوازه چاره‌نووسێكی جیاوازی هه‌بێت.
تا ئێستا پاشه‌كشه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی پێشووی ئه‌مریكا، بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه كورده‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، بیره‌ورییه‌كی ناخۆشه.
به‌ر له سێ ساڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمانی به كشانه‌وه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كرد له رۆژئاوای سووریا، كه له‌گه‌ڵ (هه‌سه‌دە) دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌جه‌نگان، دۆناڵد ترامپ ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی تووشی شۆك كرد، هه‌رچه‌نده دواتر رازی كرا، كه هێزه‌كانی به ته‌واوی نه‌كشێنێته‌وه، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی بۆ ساڵی دواتر له نیوه‌ی كه‌متر كرده‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له بازنه‌یه‌كی فراوان رووبه‌ڕووی ره‌خنه بۆوه، به خیانه‌كردن له كورد دانرا، كه هه‌زاران كه‌سیان له جه‌نگی دژی داعش شه‌هید بوون.
مه‌زڵوم كۆبانی به‌رپرسی باڵای هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به‌هێزترین هاوپه‌یمانی واشنتن له سووریا له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، "كاریگه‌ری ئه‌وه كه‌شانه‌وه‌یه هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام ده‌بێت".
تا ئێستا (900) سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و ناوچه فراوانه‌ی باكووری رۆژئاوای سووریا‌ن، كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سووریا، ئه‌وان به‌شێكن له‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه‌ی دژ به رێكخراوی تیرۆرستی داعش، كه له نێوان هه‌شت هه‌زار بۆ (16) هەزار چه‌كدار ده‌بێت له سووریا و عێراق .
به‌رپرسانی ئیداره‌ی بایدن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، "له‌و چه‌ند مانگه‌ی دوایی مه‌زڵوم و هێزه‌كانی (هه‌سه‌ده) دڵنیا کردۆتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی بایدن ژه‌نه‌ڕاڵ كینیس ماكنزی کە سه‌رۆكایه‌تیی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دەکات، له‌گه‌ڵ جۆی هود یارده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رۆژه‌هه‌ڵاتی دوور بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ره‌وانه‌كرد، به مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژئاوا، به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی هه‌سه‌ده و به‌رپرسانی ئه‌مریكا، "ئیداره‌ی بایدن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و هاوبه‌شییه له‌گه‌ڵ (هه‌سه‌ده) تا ئێستا به‌رده‌وامه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه جێناهێڵن".
مه‌زڵوم كۆبانی، له ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا هه‌ست به پاڵپشتی سیاسی و سه‌ربازی به‌هێزتر ده‌كه‌ین.
مه‌زوڵوم كۆبانی سه‌باره‌ت به داهاتووی بوونی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه، زۆر هه‌ستیاره، به‌ڵام گه‌شبینیشه، سه‌باره‌ت به ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، كه له‌و كاته‌وه‌ی بایدن بووه به‌سه‌رۆك، گوتی، "پێشبینی ده‌كه‌م، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا سه‌قامگیره، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت".
مه‌زوڵم له دیمانه‌یه‌كدا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی مانگێک لەمەوبەر، رایگه‌یاند، "له ئیداره‌ى نوێ هه‌ست به پاڵپشتییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی به‌هێزتر ده‌كه‌ین، دوای ئه‌و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رپرسانی ئه‌مریكا هاتن، بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن، له سووریا هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكا مه‌زڵوم به كه‌سێكی لێهاتوو و هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراو له جه‌نگی دژی داعش وه‌سف ده‌كه‌ن، كه به‌رده‌وام له پێدانی زانیاری هه‌واڵگری به ئه‌مریكییه‌كان و جێبه‌جێكردنی بۆردومانه ئاسمانییه‌كان هاوكاری كردوون، به ئامانجی كۆتایی هێنان به شانه نووستووه‌كان و به ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، هه‌روه‌ك كاریش ده‌كه‌ن له‌پێناو ئاسانكاری كاروانە سه‌ربازییه‌كانیان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
پارسه‌نگی هێز فره لایه‌نه له ململانێی سووریا له‌سه‌ر هه‌بوونی هێزی ئه‌مریكا، به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیانوایه پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه، دروستكردنی دەر‌فه‌ته بۆ سوپای سووریا، یاخود هێزه‌كانی رووسیا، یا توركیا بۆ به‌ره‌وپێشچوون، هه‌ندێك به‌رپرسانی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێگرییه له هێزه‌كانی ئێران و دروستكردنی پردی وشكانی كه بۆی هه‌یه رێگه بدات به زیادبوونی هه‌ژموونی حزبوڵای لبنانی هاوپه‌یمانیان، كه زۆر به ئاسانتر ده‌توانن چه‌كیان بگه‌یننه ده‌ست.
به‌رپرسێكی باڵا رایگه‌یاند، "ئه‌وپرسه په‌یوه‌سته به پارێزگاریكردن له هاوسه‌نگی". كشانه‌وه‌ی لاوه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له (2019) نه‌خشه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریای دیاریكرد، ئه‌وه‌بوو سازشی له هه‌ندێك خاكی ئه‌و ناوچه‌یه كرد، كه پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مریكا پارێزگاریان لێده‌كرد، دژ به‌و هێزانه‌ی كه سووریا پاڵپشتی ده‌كردن، له هه‌ندێك شوێنی تر به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی سوپای سووریا بوو، كه رووسیا پاڵپشتی ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌بوو، ترامپ گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌ردۆغان هه‌ڵكرد بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا بچێته قووڵایی خاكی سووریا بۆ پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا به دژی خۆی ده‌زانێت.
هه‌رچه‌ندە ئه‌و هێڵانه‌ی پێشه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه‌كانی توركیا پاڵپشتی ده‌كردن، ئێستا تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ئارامه، به‌ڵام به‌ریه‌كه‌وتن له‌سه‌ر سنووره‌كان به‌رده‌وامه.
به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌و دواییه، شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران له رۆژهه‌ڵاتی سووریا روویدا، له كۆتایی مانگی حوزه‌یران بایدن فه‌رمانی كرد هێرشی ئاسمانی بكرێته سه‌ریان، له‌به‌رانبه‌ردا میلیشیاكان بنكه‌ی تاوی هێزه‌كانی ئه‌مریكایان بۆردومان كرد، هێزه‌كانی ئه‌مریكاش وه‌ڵامیان دانه‌وه.
مه‌زڵوم كۆبانی ده‌ڵێت، "نامانه‌وێت ناوچه‌كه‌مان ببێته شوێنی ململانێی لایه‌نه‌كان، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین واز له‌و كارانه بهێنن". هۆشداریشیدا، كه داعش تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌تایبه‌ت مه‌ترسی له پاراستنی ئه‌و گرتوخانانه هه‌بوو، كه چه‌كدارانی داعشی تێدا زیندانی كراون، مه‌زوڵوم رایگه‌یاند، "زیاتر له (11) هه‌زار چه‌كداری داعش له‌و زیندانانه هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسه‌وانیان ده‌كه‌ن، پێوستیان به مه‌شقی باشتره، بۆ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیاندانییه‌كان.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یان بۆ كاتێكی نادیار هه‌یه، (10) ساڵ دوای ئه‌و جه‌نگه، هه‌زاران سه‌رباز كوژران، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا سوورن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ململانێی سووریا به فراوانتر، كه پێویسته چاره‌سه‌ری سیاسی له‌خۆی بگرێت، دان به مافه‌كانی كورد له‌و ناوچه‌یه دابنێت، كه له‌و ساڵانه‌ی دوای تا ئه‌ندازه‌یه‌ك حكومێكی خۆسه‌ریان هه‌یه.
كاتێك پرسیاری ئەوەى لێكرا، کە ئایا ساڵانی داهاتوو چۆن ده‌بێت، مه‌زوڵوم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و گوتی، "ده‌زانم ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانی لێره بۆ دژایه‌تیكردنی تیرۆر بێت، به‌ڵام ئه‌وان پێویستیان به مانه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌وه داهاتوو به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌رێنی ده‌بێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment