ئه‌و ژنه‌ كێیه‌ له‌گه‌ڵ كازم ساهیره‌؟ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

فرقد مه‌لكو هورمز یه‌كێكه‌ له‌ پێشكه‌شكاره‌ دێرین و به‌ناوبانگه‌كانى عێراق، كه‌ هاوكات كه‌سێكى نزیكى هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى عێراقى كازم ساهیره‌.

فرقد ئافره‌تێكى مه‌سیحى مووسڵه‌ و ئێستایش له‌ ژیان ماوه‌، زۆر جار وێنه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كان له‌ په‌یجه‌كانى خۆى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌. 

ئه‌و جیا له‌وه‌ى كارى بێژه‌رى كردووه‌، به‌شدارى له‌ چه‌ندان كلیپى هونه‌رمه‌ندانیش كردووه‌، كه‌ یه‌كێك له‌وان كازمى ساهیره‌ له‌ ناوه‌ڕاستى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به‌شدارى له‌ كلیپى گۆرانییه‌كى كازم ساهر كردووه‌ به‌ ناوى "لا تحرمونى منه".

ته‌نانه‌ت ده‌گوترێ فرقد ئه‌وه‌ى كاته‌ى بێژه‌رى ته‌له‌ڤزیۆنى كه‌ركووك "ته‌ئمیم" بووه‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى كوردیش هه‌بووه‌ و كلپێكیشى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عیسا به‌روارى هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین