ماكینزى گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان
كینیس ماكینزى فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه"‌.

نوچه‌نێت

ماكینزى قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى "ئارمى تایمز" كردووه‌، ئاشكراى كردووه‌ ئێستا له‌ عێراق گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆمبیى چێنراو نییه‌، به‌ڵكو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانه‌.

دواتر روونى ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "من باس له‌و فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌ زه‌به‌لاحانه‌ ناكه‌م كه‌ خه‌رجییه‌كى زۆریان تێده‌چێت، به‌ڵكو باس له‌و دڕۆنانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌كرێت له‌ بازاڕه‌كان به‌ كه‌متر له‌ هه‌زار دۆلار بكڕێن".

 

ماكینزى:
به‌ كه‌متر له‌ هه‌زار دۆلار
تیرۆریستان چه‌كێكى كوشنده‌ دروست ده‌كه‌ن
 

فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریكا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئێستا رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ توانایان هه‌یه‌ په‌ره‌ به‌و فڕۆكانه‌ بده‌ن و هه‌ندێك گۆڕانكاریى تێدا بكه‌ن تا ببێته‌ چه‌كێكى كوشنده‌.

ماكینزى نموونه‌ى ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات له‌ كاتى شه‌ڕى داعش ئاشكراى كردووه‌، رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ كارگه‌یه‌كى دروستكردنى فڕۆكه‌ى بچووكى هه‌بووه‌.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى كینیس ماكینزى ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ كێشه‌یه‌كه‌ ده‌بێت له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا چاره‌سه‌رى بكه‌ین و چونكه‌ هێرشكردن به‌و فڕۆكانه‌ زۆر له‌وه‌ ئاسانتره‌ تا ئێمه‌ به‌ره‌نگارییان ببینه‌وه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین