سوودانی: پێویستمان بە هاوپەیمانان نییە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی عێراق كۆبووەوە و باسی لەوە كرد وڵاتەكەی پێویستی بە جەنگاوەری هاوپەیمانان نییە، بۆیە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانان دەكات تا شێوەی هاوكاری داهاتوویان دیاری بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئابی 2023 محەمەد شیاع سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی كۆبووەوە، ئاژانسی هەواڵی عێراق بڵاویكردووەتەوە كە سوودانی لە كۆبوونەوەكە گوتویەتی، "ئەمڕۆ عێراق پێویستی بە هێزی جەنگاوەری بیانی نییە، گفتوگۆ دەكەین بۆ ئەوە شێوەی پەیوەندی و هاوكاری داهاتوومان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەڵەتی دیاری بكەین".س

سوودانی باس لەوەیش دەكات پێداچوونەوە بۆ هەموو پلان و ئامادەكارییەكان دەكەن، بۆ ئەوەی لە دژی هەر جووڵەیەك بوەستنەوە كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش پەنای بۆ دەبات.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش هاوینی 2014 بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پێكهات، زیاتر لە 80 وڵات و رێكخراو لەخۆ دەگرێت، لەكۆتایی ساڵی 2021  مستەفا كازمی كە ئەو كات سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بوو، كشانەوەی تەواوی هێزە جەنگاوەرەكانی هاوپەیمانانی راگەیاند، پەیوەندی نێوان سوپای عێراق و هێزە هاوپەیمانەكانی وەك پەیوەندی راوێژ و مەشقكردن ناساند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین