سبەى مووچەى (18) وەزارەت دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، سبەى مووچەى مانگى هەشتى ئابى (18) وەزارەت و شوێنی دیکە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (1)ى ئەیلوولى (2021)، وەزارەتى دارایى لیستى دابەشکردنى مووچەى ئەو وەزارەتانەى بڵاوکردەوە کە بڕیارە بەیانى مووچەى مانگى هەشت وەربگرن، لەوانە وەزارەتى کاروبارى کۆمەڵاتى، داد، پلادانان، ئەوقاف و کاروبارى ئایینى، سامانە سرووشتییەکان، پیشەسازى و بازرگانى، گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.

هەروەها سبەى مووچەى ئەم شوێنانەش دابەشبکرێت، مووچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، ئەنجوومەنى دادوەرى، دیوانى چاودێرى دارایى، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، دەستەى مافى مرۆڤ، دەستەى ژینگە، دەستەى وەبەرهێنان، دەستەى دەستپاکى، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، دەزگاى مین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین