بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌سه‌ر دواخستنى ناکۆکییەکان رێككه‌وتوون کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى له‌سه‌ر دواخستنى ناکۆکییەکان بۆ دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق رێككه‌وتوون، بابه‌تى دوورخستنه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگیش داخراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30 ئاب، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ر دوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى به‌ره‌وپێشچوون هه‌بووه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ هه‌ر دوو لا كێشه‌كانیان تا دواى هه‌ڵبژاردن دوابخه‌ن.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕى رووداو بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌  ده‌بێت هه‌ر دوو لا كار بۆ لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام لاهور شێخ جه‌نگى بۆ ئه‌مه‌ مه‌رجى ئه‌وه‌ى هه‌بووه‌، كه‌ ده‌بێت به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێ بدرێته‌وه‌، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانى به‌ مه‌رجه‌كه‌ى رازى نه‌بووه‌.

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت  له‌ دوو خاڵدا به‌ره‌و پێشچوون هه‌یه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ناكۆكییه‌كان دوابخرێن، دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه‌ مه‌سه‌له‌ى دوورخستنه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى داخراوه‌.

له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان ئه‌م دوو سه‌رۆكه‌ له‌ رۆژانى داهاتوو به‌رده‌وامى هه‌بێت.

شه‌وى رابردوو به‌ ئاماده‌بوونى شاندێكى ئه‌مریكى له‌ سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ر دوو هاوسه‌رۆك به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌ بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین