توركیا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئەرمینیا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (29)ی ئابی (2021) ماڵه‌په‌ڕی (ئه‌نادۆڵی) توركی بڵاویكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا به رۆژنامه‌نوسانی رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌رمینیا ده‌ستبه‌رداری تۆمه‌تباركردنی توركیا بێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئاسایی بكاته‌وه، پێویستیشه له‌بری ئه‌و تۆمه‌تانه به شێوه‌یه‌كی واقیعی مامه‌ڵه بكات".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "ئەگەر ناكۆكیمان له هه‌ندێك بۆچوون و پێشهاتیشدا هه‌بێت، به‌ڵام ده‌تواندرێت هه‌وڵی ڕاستگۆیان بدرێت، بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دراوسێیەتى له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه و رێزگرتن له یه‌كێتی خاكی یه‌كتری و سه‌روه‌ری هه‌موو لایه‌ك".
سه‌رۆكی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، "نابێت مێژووی نوێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی دوژمنكاری، به‌ڵكو پێویسته هه‌نگاوی بنیاتنه‌رانه بگرینه‌به‌ر، بۆ ره‌خساندنی دۆخێك له پێناو په‌ره‌پێدانی ئابووری و هه‌ماهه‌نگی ناوچه‌یی".
توركیا و ئه‌رمینیا ناكۆكی مێژووییان هه‌یه، له شه‌ڕی ناوچه‌ی ناگۆڕنی كه‌ره‌باخ توركیا له رووی سه‌ربازییه‌وه پاڵپشتی ئازربهیجانی كرد، ئه‌وه‌ش ناكۆكییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ی قووڵتر كرده‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment