سەرۆکى فەرەنسا هەولێرى بەجێهێشت و گەڕایەوە فەرەنسا
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (29)ى ئابى (2021)، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، دواى ئەوەى شەوى (27)ئاب گەیشتە بەغدا، لە (28)ى ئاب بەشدار لە لووتکەى بەغدا بۆ پشتیوانى و هاوکارى بەغدا کرد.
لە درێژەى سەردانییەکەیدا، سەرۆکى فەرەنسا بەرەیانى ئەمڕۆ گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لێکرا، بەیانى ئەمڕۆش چووە شارى مووسڵ، کە تێیدا سەردانى هەر یەک لە کلێساى ساعە و مزگەوتى نوورى کرد و لەگەڵ نوێنەرى کریستیان و پێکهاتەکان کۆبوویەوە.
ئیمانوێل ماکۆن، دواى گەڕانەوەى لە شارى مووسڵ، سەردانى هەولێرى کرد و لە کۆشکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، د. رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان پێشوازیى لێکرا.
لە دواى تەواوبوونى کۆبوونەوەى هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا، کە تێیدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، بەناوى گەلى کوردستان سوپاسى سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و فەرەنسا دەکەم، بە بایەخەوە لە سەردانییەکەیان دەڕوانین.
دواتر سەرۆک بارزانى لەگەڵ ماکرۆن کۆبونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى چەند پرسێکیان کرد، هەروەها سەرۆکى فەرەنسا بە سەرۆک بارزانى ڕاگەیاند، ئەم گەنجانە دڵخۆشن کە ئێوە دەبینن.
هەر ئەمشەو سەرۆک کۆمارى فەرەنسا چاوى کەوت بە بنەماڵەى شەهید هوجام سورچى و کۆمەڵێک ئەفسەرى ئافرەت، کە سێمبوڵى قوربانیدان و ڕووبەڕبوونەوەى تیرۆریستانى داعش، کە تێدا سەرۆک کۆمارى فەرەنسا سوپاس و پیزانینى خۆى پێڕاگەیاندن.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆمارى فەرەنسا، کە هەر یەکە لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ ماڵئاوایی یاوەرییان دەکرد، ئەمشەو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێرى بەجێهێشت و گەڕایەوە فەرەنسا، کۆتایی بە گەشتە دوو ڕۆژەکەى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان هێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment