سبەى وزارەتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسیش مووچە وەردەگرن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، سبەى مووچەى وەزارەتەکانى ناوخۆ و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لەگەڵ زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.

ئیوارەى ئەمڕۆى (29)ى ئابى (2021)، وەزارەتى دارایى و حکوومەتى هەرێمى کوردستان گۆڕانکارى لە لیستى دابەشکردنى مووچەى بەیانیدا کرد، کە بڕیار بوو تەنها مووچەى وەزارەتی ناوخۆ و ھەریەک لەرەگەزنامەی گشتی ھەرێم و ھێزەکانی زێڕەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز دابەشبکرێت.

لەبارەى گۆڕانکارى لە دابەشکردنى لیستى مووچە، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێم به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، سبەى دووشەممە، جگە لە وەزارەتى ناوخۆ  و رەگەزنامەی گشتی ھەرێم و ھێزەکانی زێڕەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت و گاز، مووچەى مانگى هەشتى ئابى وەزارەتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین