عێراق و چین ڕێککەوتنێکی گرنگیان واژووکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت

پێگەی فەرمی حکوومەتی عێراق لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتر، ڕێککەوتنی نێوان عێراق و چینی دەربارەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بڵاوکردەو بە رێککەوتنێکی ستراتیژی ناوی برد

بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنی  هاوبەشی نێوان حکوومەتی عێراق و چین بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا واژووکرا.

ئامانج لەو ڕێیککەوتنە  دروستکردن و بەرهەمهێنانی 2000 مێگاوات کارەبایە لە رێگەی وزەی خۆرەوە. بە گوێرەی بەیاننامەی حکوومەتی عێراق، لە قۆناغی یەکەمدا، بڕی 750 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێت.

نوسینگەی راگەیاندنی موستەفا کازمی لە بارەی ڕێککەوتنە هاوبەشەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" یەکێک لە گرنگترین پرۆژە ستراتیژیەکانی عێراق ڕێککەوتنی لەبارەیەوە کرا، ئەم پرۆژە دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا و پابەند بوون بە ڕێساکانی وزەی جێگرەوە".

 واژووکردنی ئەم ڕێککەوتنەی نێوان عێراق و وڵاتی چین لە کاتێکدایە، حکوومەتی عێراق بۆ چارسەرکردنی گرفت و قەیرانی نەبوونی کارەبای وڵاتەکەی، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی وڵات و کۆمپانیای نوێ لە پێناو کەمکردنەوەی گرفتەکانی کارەبا، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی کارەبا  لە ڕێکەوتی 12/8/2021، سێ  کۆبوونەوەی لە گەڵ  ئیمارات و ئەڵمانیا و فەرەنسایەکان ئەنجامدا و هەرسێ وڵات هەماهەنگی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە کەرتی کارەبا خستەروو.

هاوکات لە ڕێکەوتی 11/8/2021،  حکومەتی عێراق و کۆمپانیای ئەکوا پاوەری سعوودیە، لە رێگەی کۆبوونەوەی ئەلکترۆنیەوە، ڕێککەوتنی نێوانیان  بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە باشووری عێراق ڕاگەیاند.

ئەم رێککەوتنەی حکوومەتی عێراق وڵاتانی دراوسێ و ئەورووپی لە کاتێکدان ،ڕێکەوتی 10/8/2021،  حکوومەتی  ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق ڕاگرت، هاوکات گرنگی ئەو رێککەوتنانە خۆبەندە بە پەیوەندیە تازەکانی بەغدا و وڵاتانی کەندا و ئەورووپا، لە بواری وەبەرهێنان، بە تایبەت دوای لووتکەی وڵاتانی دراوسێ کە بڕیار وایە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە لە بەغدا ببەسترێت.، بەڵام رێکەوتنەکەی عێراق وچین، ڕکابەریەکانی قوڵتر کردن.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین