نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە رێواز فایق دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچێرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنییدا پرسە و سەرەخۆشى لە د. ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دەکات بە بۆنەى کۆچى دواییى خاڵییان.

ئەمڕۆى ڕۆژى سێشەممە (24)ى ئابى (2021)، هەروەک لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی خاڵیان، سه‌ره‌خۆشی لێکرد و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خۆیان وخانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، "هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به‌ خێزان و که‌سوکاری ببه‌خشێت."

لەبەرامبەردا "سه‌رۆکی په‌رله‌مان سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌که‌ و هاوخه‌میی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین