سبەى وەزارەتى تەندروستى مووچە وەردەگرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕاگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (24)ى ئابى (2021)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت،  سبه‌ی رۆژی چوار شەممە 2021/8/25،  دەست بەدابەشکردنى مووچه‌ی مانگی هەشت دەکرێت.

وەزارەتى دارایى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوەشدەکات، سبەى کارمەندانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وەک یەکەم وەزارەت مووچەى مانگى هەشت به‌ بێ لێبڕین وەردەگرن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندبوو هەموو (25)ى مانگى جارێک مووچە دەدرێت و ئەم مانگەش مووچە بەبێ لێبڕین لە ماوەى یەک هەفتەدا مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین