خه‌رجى مانگانه‌ى په‌رله‌مانتارێك 40 ملیۆن دۆلاره‌ کوردستان- عێراق
په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح رایگه‌یاند خه‌رجى هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى عێراقى له‌سه‌ر گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت مانگانه‌ 40 ملیۆن دۆلاره‌ و ده‌شڵێ، "له‌ كۆى 329 په‌رله‌مانتار خه‌ڵكى عێراق ته‌نیا 30 په‌رله‌مانتار ده‌ناسێ".

نوچه‌نێت

غه‌زنفه‌ر به‌تیخ په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات، خه‌رجى هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى عێراقى له‌سه‌ر گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت مانگانه‌ 40 ملیۆن دینار ده‌وه‌ستێ.

خه‌ڵك ته‌نیا 30 په‌رله‌مانتار ده‌ناسن
 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ خه‌رجى هه‌ر په‌رله‌مانتارێكه‌ به‌ پاسه‌وانه‌كانیانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یش خه‌رج ده‌كرێت كه‌ ئاماده‌ى دانیشتنه‌كان نابن و ته‌نانه‌ت هیچ كه‌سێكیش نایانناسێ و له‌ راگه‌یاندن ده‌رناكه‌ون".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى غه‌زنفه‌ر به‌تیخ باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ كۆى 329 په‌رله‌مانتار ته‌نیا 30 په‌رله‌مانتار ده‌رده‌كه‌ون و خه‌ڵك ده‌یانناسێ. له‌ به‌فیرۆچوونى ئه‌م پاره‌یه‌یش هۆكاره‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كه‌ رێكاریى یاسایى ناگرێته‌به‌ر و په‌رله‌مانتاره‌كان سزا نادات.

پێشتر لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئاشكرای كرد، پێشنیارییان كردووه‌ ژماره‌ى په‌رله‌مانتاران بۆ 180 ئه‌ندام كه‌م بكرێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین