د. بژار موسا: بنکەیەکى دابەشکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا تایبەتمان کردووە بە کەمئەندامان کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، چەندین بنکەى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا لە هەولێر کراوەتەوە و دەشڵێت، "لە هەولێر بنکەیەکى تایبەتمان بۆ پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا بە کەمئەندامان کردۆتەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19)ى ئابى (2021)، د. بژار موسا ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستی تایبەت بە نوچەنێت ڕاگەیاند، "بنکەی تەندروستی (محەممەد باجەلان)مان تایبەت کردووە بۆ پێدانى ڤاکسینى بۆ کەمئەندامان و ئێستا کراوەیە، هەر هاووڵاتییەک کەمئەندام بێت دەتوانێت ڤاکسین وەریبگرێت".

د. بژار موسا، دەربارەى بنکەکانى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا لە هەولێر، ڕاشیگەیاند، ڤاکسینى کۆرۆنا لەچەندین بنکەى جیاواز لە شارى هەولێر بە هاووڵاتییان دەدرێت، هەروەها بنکەیەکیشمان تایبەت کردووە بە کەمئەندامانى هەولێر و دەورووبەرى،  لە ئێستاوە هەموو کەمئەندامێک دەتوانێ ژەمە ڤاکسینى کۆرۆنا لە بنکەى محەممەد باجەلان وەربگرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین