کوبا: دابینکردنی ئینتەرنێت لەلایەن ئەمریکاوە دوژمنایەتیی وڵاتەکەمانە! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

کوبا ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە "دوژمنکاری" تۆمەتبار دەکات، دوای ئەوەی ئەو ئەنجوومەنە پرۆژە یاسایەکی خستەڕوو کە داوا لە سەرۆک جۆ بایدن دەکات ئینتەرنێت بۆ خەڵکی کوبا دابین بکات بۆ ئەوەی لە سانسۆرە زۆرەکانی حکومەتەکەیان رزگاریان بێت.

برۆنۆ رۆدریگێز، وەزیری دەرەوەی کوبا، لە تویتێکدا ده‌ڵێ، "سەرکۆنەی دوژمنکارییەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەکەم سەبارەی بەو هەموارە یاساییەی سەبارەت بە ئینتەرنێت لە کوبا خستوویانەتەڕوو کە سیاسەتی تێکدەرانەدایە".

وەزیرەکەی کوبا دەڵێت سزا تووندەکان کە لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆک ترەمپدا بەسەر کوبادا سەپێنران بوونەتە بەربەستی بنەڕەی لە بەردەم دەستڕاگەیشتنی ئازادانەی گەلی کوبا بە تۆڕی ئینتەرنێت.
بەپێی پرۆژە یاسا پێشنیازکراوەکەی ئەنجوومەنی پیران، لە رێگەی مانگە دەستکردەکان و باڵۆنی تایبەت و ئەکسێس پۆینتی ئۆفشۆرەوه‌ ئینتەرنێتی بێ سانسۆر بۆ هاووڵاتییانی کوبا دابینبکرێت.

کوبا لەو وڵاتانەیە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پەیوەندییەکی ناجێگیری لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هەبووە، دواهەمینیان چەندین سزای نوێ بوو کە ئیدارەی سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ بەسەر وڵاتەکەدا سەپاندنی.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین