داعش شێوازى بڵاوكردنەوەى بانگەشەکانى دەگۆڕێت
نوچەنێت:
ئەمرۆ شەممە (١٤) ئابى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، بەرپرسێكى باڵاى هەواڵگرى هيندستان رايگەياند، "بەهۆى هەبوونى هەڵەى زۆر و وەرگێرانى وشەيى لە خزمەتگوزارى وەرگێران لە گۆگڵ، كە زۆرجار واتاى تەواو نابەخشێت بەوەرگێڕدراوەكان، رێكخڕاوە توندڕەوەكان لەسەرووى هەموويانەوە داعش، چەند ساڵێكە بۆ بڵاوكردنەوەى بيروبۆچوونە توندەڕەوەكانيان، لە هيندستان پشت بەوە گەنجانە دەبەستن، كە تواناى وەرگێرانيان هەيە بۆ زمان و زارە ناوچەييەكان".
سەبارەت بە شێوازى بەكارهێنانيان، ئەو بەرپرسە گوتى، "داعش هەوڵدەدات لەسەر تۆڕەكانى تويتەر و فەيسبووك و ئينستگرام ئەو گەنجانە بدۆزێتەوە، لەكاتى بڵاوكردنەوەى نووسراوەكانيان سەيرى زاراوەى ئەو كەسانە دەكەن كە بەو زمانانە كۆمێنتيان بۆ دەنووسن، كە دەبينن كەسێك وەڵاميان دەداتەوە، يا هاوسۆزە لەگەڵيان، راستەوخۆ لەرێگەى نامەوە پەيوەندى پێوە دەكەن، بۆ ئەوەى بزانن تاچەند ئامادەيى هەيە لە بوارى وەرگێڕان هاوكارييان بكات".
سەبارەت بە رێكارەكانيش ئەو بەرپرسە روونيكردەوە، تا ئێستا هەندێك گەنجيان دەستگيركردووە، كە ئامادەبووينە هاوكارى داعش بکەن، هەروەها داواش دەكەن لەو جۆرە حاڵەتە پێويستە ئەو كەسانە پەيوەندى بە دەزگاى هەواڵگرى نشتيمانى، ياخود هەر لايەنێكى ترى پەيوەست بەو بوارە بكەن، بۆ ئەوەى نەكەونە داوى ئەو گرووپانە.
لە سەرەتاى دەركەوتنيەوە، ئەو رێكخراوە تيرۆرستيە هەوڵدەدات سوود لە تۆڕە كۆمەڵايەتييەكان ببينێ و لە خزمەتى كردەوە تيرۆرستييەكان بەكارى بهێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment