سەرۆکى کوردستان؛ لە تاران بە ئاڵاى کوردستانەوە پێشوازیى کرا
نوچەنێت:
ژمارەیەک بەرپرسى ئێران، لەوانە نوێنەرى سەرۆک کۆمارى ئێران، وەزیرى پێشووى نەوت و چەندین دیپلۆماتکارى دیارى ئێران پێشوازییان لە نێچیرڤان بارزانى کرد. بۆ مەبەستى بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى ئیبراهیم ڕەئیسى وەک هەشتەمین سەرۆک کۆمارى ئیسلامیى ئێران، سەردانى تارانى کرد.
عەبدوڵڵا ئاکرەیى، بەرپرسى یەیوەندییەکانى کوردستان و ئێران لە هەرێمى کوردستان دەڵێت، لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد پێشوازییەکى زۆر گەرم و شایستە لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرا، هەروەک پێشوازیکردن لە سەرۆک کۆمارى وڵاتانى تر، هەروەها چەندین بەرپرسى گەورە کە لە کاروبارى ئێران و عێراق کار دەکەن، ئامادەى ئەو پێشوازییە بوون.
هەرێمى کوردستان و ئێران پەیوەندییەکى بەهێزیان لە بوارەکانى دیپلۆماسى و بازرگانى و ئابوورییدا هەیە، دیپلۆماسیەتى نێچیرڤان بارزانیش پەرەدانە بە پەیوەندییەکانى هەولێر و وڵاتان بە گشتى و زلهێز و دراوسێیکان بەتایبەتى.
لە ساڵانى ڕابردووش نێچیرڤان بارزانى چەند جارێک سەردانى تارانى کردووە، لەوانەش بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى حەسەن رۆحانى وەک سەرۆک کۆمارى ئەو وڵاتە لە ئابى (2013) و کۆبوونەوە لەگەڵ حەسەن رۆحانى لە کانوونى دووەمى (2018)دا.
ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممەى (5)ى ئابى (2021)، نێچیرڤان بارزانى لە ڕێوڕەسمى سوێندخواردنى ئیبراعیم ڕەئیسى بەشداربوو، ڕۆژى هەینیش (6)ى ئاب، لەگەڵ ڕەئیسى کۆبوویەوە و هەردوولا گفتوگۆى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئێران و پێشهاتەکانى ناوچەکەیان کرد.
لەسەردانەکەدا هەریەکە لە سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، وەزیرانى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى، ڕۆشنبیرى و لاوان، کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى یاوەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بوون. هەروەها شاندێکى پەرلەمانى کوردستانیش بە سەرۆکایەتیى ڕێواس فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداربوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment