عێراق به‌ دواى شوێنگره‌وه‌ى ئێران ده‌گه‌ڕێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق ئاشكراى ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ هه‌نارده‌ى گاز سروشتى ئێران بۆ عێراق كه‌مى كردووه‌، عێراق بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ په‌نا بۆ قه‌ته‌ڕ و توركیا و چه‌ند وڵاتێكى تر ببات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى ئاب، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ لێدوانى ئه‌حمه‌د عه‌بادى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاشكراى كردووه‌ عێراق به‌ نیازه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ قه‌ته‌ڕ و توركیا و جه‌زائیر و ئازه‌ربایجان بكات بۆئه‌وه‌ى له‌و وڵاتانه‌ گاز هاورده‌ بكات بۆ به‌كارخستنى وێستگه‌كانى كاره‌با.

ئه‌م لێدوانه‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئێران بڕى هه‌نارده‌ى كاره‌با و گازى سروشتى بۆ عێراق كه‌مكردووه‌ته‌وه‌. ئه‌حمه‌د عه‌بادى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق روونى كردووه‌ته‌وه‌ وێستگه‌كانى كاره‌با له‌ عێراق به‌ پێنج جۆر سووته‌مه‌نى كار ده‌كه‌ن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نایه‌وێ بۆ ئه‌و وێستگانه‌ نایانه‌وێ ته‌نیا یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌بێت و به‌رزونزمى له‌ هه‌نارده‌ به‌دى بكرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین