بكوژی سەرۆكی شارەوانی كەربەلا هێنرایە بەردەم  كازمی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەیانی ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە یاوەری عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە كەربەلا. ئەو سەردانەی كازمی دوای كوشتنی عەبیر سەلیم سەرۆكی شارەوانی كەربەلا دێت، كە لە كاتی هەڵمەتی نەهێشتنی زێدەڕۆى خانووبەرە و باڵەخانە كوژرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئاب، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ گەیشتنە كەربەلا و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاوی كردووەتەوە، مستەفا كازمی سەردانی خێزانی عەبیر سەلیمی سەرۆكی شارەوانی كەربەلای كردووە و  هەروەها هەڵمەتێكی نەهێشتنی زێدەڕۆیی بە ناوی "هەڵمەتی عەبیری قارەمان" راگەیاندووە.
عەبیر سەلیم سەرۆكی شارەوانی كەربەلا دوێنێ‌ لە هەڵمەتێكی نەهێشتنی زێدەڕۆیی كوژرا. عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری گرتنی ئەو هێزەی كرد كە یاوەری عەبیر سەلیم بوون، دواتر بكوژەكەیش گیرا.
بەگوێرەی وێنەیەك كە لە شەفەق نیوز بڵاوكراوەتەوە، بكوژەكە هێنراوەتە بەردەم مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران.
سەرچاوەیەك بۆ ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەكات، كوژرانی سەرۆكی شارەوانی بەهۆی رووخاندنی زێدەرۆییەك بووە ئەو زێدەڕۆییەيش "تەجاوز"ە باڵەخانەیە نەوەك شوێنێكی بچووك هەژاران كە بە "چینكۆ" دروست دەكرێت، بكوژەكەیش قوتابی دكتۆرایە و لە یەكێك لە خۆشترین شوێنەكانی كەربەلا نیشتەجێیە. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین