ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەسەر دیارنەمانی بوتڵێك ویسكی دەكات رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، لەسەر دیارنەمانی بوتڵێك ویسكی كە لەلایەن ژاپۆنەوە پێشكەشی مایك پۆمپیۆ وەزیری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنجی ئاب ماڵپەڕی بەغداد تودەی  بڵاوی كردووەتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانە لە سەنتەری راگەیاندنی دیجیتەڵی ئەمریكا بڵاوكراونەوە، وەزارەتی دەرەوە ئەمریكا لێكۆڵینەوە لەسەر دیارنەمانی بوتڵێك ویسكی دەكات كە پێشتر ژاپۆن پێشكەشی مایكۆ پۆمپیۆی وەزیری درەوەی ئەمریكای كردووە. 
وەك دەردەكەوێ‌ دیارییەكە لە 2019 بە پۆمپیۆ  بەخشراوە و بەهاكەی پێنج هەزار و 800 دۆلارە.، كەچی بەگوێرەی یاساكانی ئەمریكا نابَت بەرپرسان هیچ دیارییەك وەرنەگرن كە بەهاكەی لە 390 دۆلار زیاتر بێت.
مایك پۆمپیۆ لە ئیدارەی ترەمپ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بوو، پێشتریش بەرپرسی ئاژانسی ناوەندی هەواڵگری ئەمریكا بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین