شه‌ڕى دادگایى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى ده‌ستیپێكرد کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، دادگاى سلێمانى بڕیارى گرتنى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ركردووه‌، پێشتریش لاهور شێخ جه‌نگى سكاڵاى له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى تۆماركردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سێى ئاب، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى رووداو بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ بڕیارى ده‌ستگیركردن بۆ لاهور شێخ جه‌نگى ده‌رچووه‌، پێشتریش لاهور شێخ جه‌نگى سكاڵاى له‌سه‌ر بافڵ تاڵه‌بانى تۆمار كردووه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان لاهور به‌ تۆمه‌تى ناوزڕاندن سكاڵاى له‌سه‌ر بافڵ تاله‌بانى تۆمار كردووه‌، ئه‌ویش به‌ تۆمه‌تى داڵده‌دانى گه‌نده‌ڵكاران و داواكراوان سكاڵاى له‌سه‌ر لاهور تۆمار كردووه‌.

له‌ هه‌شتى مانگى رابردوو ململانێى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى ده‌ركه‌وتووه‌ و تا ئێستایش به‌رده‌وامه‌، بافڵ تاڵه‌بانى لاهور شێخ جه‌نگى به‌ داڵده‌دانى گه‌نده‌ڵكاران و تۆمه‌تباران تۆمه‌تبار ده‌كات و پێشتریش میدیاى یه‌كێتى لاهوریان به‌وه‌ تۆمه‌تباركردووه‌ كه‌ سیخوڕى له‌ ماڵى مام جه‌لال داناوه‌، كه‌چى لاهور شێخ جه‌نگى به‌رگرى له‌خۆى ده‌كات و ئه‌م زانیارییانه‌ به‌ تۆمه‌ت و پیلانگێڕیى ناو ده‌بات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین