پارەى گەنمى جووتیاران گەیشتە هەرێمى کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێیت بەشێک لە پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان لەلایەن بەغداوە ڕەوانەکراوە و دەشڵێت، بڕەکەى پێنج ملیار دینارە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2)ى ئابى (2021)، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند،بڕى (5) ملیار دینار وەک بەشى یەکەمى پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێم لە بەغداوە گەیشتۆتە کوردستان، کە دوو ملیار و نیو بۆ پارێزگاى سلێمانى، ملیارێک و نیو بۆ پارێزگاى هەولێر، یەک ملیاریش بۆ سلێمانى.

روونیشدەکاتەوە، ئەم پارەیەى لە بەغداوە هاتووە، پارەى گەنمى جووتیارانى ئەمساڵە و لە چەند ڕۆژى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى دەکرێ.

نەوزاد شێخ کامیل ئاماژەى بەوەشکرد، بەشێک لە پارەى گەنمى (2014) و (2015) و (2016) وەرگیراوە، ئەوەى ماوە بڕەکەى زیاتر لە (307) ملیار دینارە، رێکارەکان بەردەوامە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەش لە بەغدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین