دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا كراون، به‌ڵام تا ئێستا باسى هیچ زیانێكى گیانى نه‌كراوه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ میدیاكان دوێنێ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، ئێران و میلیشیاكانى له‌سه‌ر وه‌ستاندنى هێرشه‌كانیان له‌ عێراق رێككه‌وتوون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ى ته‌مووز، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ عێراق بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكرا كردووه‌، دوو مووشه‌كى كاتیوشا ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كراون، زیانێكى ماددى زۆریان به‌ خه‌ڵكى سڤیل گه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "دوو مووشه‌ك له‌ ناوچه‌ى سه‌وز كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌، زیانێكى زۆرى به‌ر ئۆتۆمبیلى هاووڵاتیان گه‌یاندووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ى ئه‌میرات له‌ناو ناوچه‌ى سه‌وز، زیانى به‌ر خانوویه‌ك گه‌یاندووه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسى كاتى هێرشه‌كه‌ى نه‌كردووه‌ و ئاماژه‌ى به‌ هیچ زیانێكى گیانیش ناكات.

له‌باره‌ى هه‌مان هێرش سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ سیسته‌مى به‌رگرى سیرام  C-RAM كه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كارى كردووه‌، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ هێرشه‌كه‌ پووچه‌ڵ بكاته‌وه‌.

ئه‌م هێرشه‌ مووشه‌كییه‌  دواى ئه‌وه‌ دێت، دوێنى ماڵپه‌ڕه‌ عێراقى و عه‌ره‌بییه‌كان باس له‌وه‌ كرد ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له‌ عێراق له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى سه‌ربه‌ ئێران له‌سه‌ر وه‌ستاندنى هێرشه‌كان رێككه‌وتوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین